تەلاری
هونەر..ئەوجێگایە زورجار دەبێتە مینبەرێک بۆ گۆڕانکاری فیکر وگفتوگۆی بابەتی،
هەندێ جاریش دەبێتە جێگایەک بۆ کۆکردنەوەی زۆرەملێی هەوادار وئەندامانی حزبی
حکومڕان بۆ بابەتێک خودی ئامادەبوو نازانێ چییە وبۆچی هاتووە!!
ئەمجارەیان
ماڵێک بوو، بۆ کۆکردنەوەی گۆڕانخوازان، تا پەیامی خۆیان بەگوێی یار ونەیاردا بدەن
وبڵێن : بێ بزوتنەوەی گۆڕان، گۆڕانکاری ناکرێ،ئەوەش لەڕابردووداکراوە بەشاهیدی
خەڵکی کوردستان بەگشتی وسلیمانی بەتایبەت،شاهیدی ئەوەبوون کەچۆن وبەچ جورێک
خەڵتانی خۆێنکرا سلیمانی.
بزوتنەوەی
گۆڕان لەتەلاری هونەرەوە پەیامێک جیاواز لەهەمووان، جیاواز لەکوڕ وکوبوونەوەکانی
پێشتری، بەخەڵکی کوردستان ووت، ئەمجارەیان ولەپێش هەموو شتێکەوە پەیامی
ئاشتیخوازانەی گۆڕانخوازانی بەگوێی هەوادارانی سستمی بەبنەماڵەییکردنی حکومڕانی
سیاسی ودەسەڵات وتاڵانکردنی سەروەت وسامانی نیشتماندا،کەکوردستان تەنها موڵکی
نیشتمانپەروەر وئازادیخوازان وڕۆشنبیرانەو....هتد
نە بۆ
هەڕاجکردنە ونەش بۆمامەڵە وسەودایی سیاسیە، هەروەها ئەوەش دووپاتکرایەوە کەچیتر
ڕێگەنادەن مافی خەڵک بەڕۆژی ڕووناک بدزرێت وسەروەت وسامانەکەشیان تاڵانبکرێت
وبچێتە گیرفانی خانەوادەکانی دەسەڵاتەوە، ڕێگاکان کراووەن لەبەردەماندا، ڕەنگە
شێوازەکانی جیاوازبن، بەسوود وەرگرتن لەئەزموونی ڕابردوومان، بەپێی
گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەوبارودۆخە سیاسیەکەشی گۆڕاوە، بزوتنەوەی گۆڕان هەمیشە
پێشەنگبووە لەڕابەرایی وداکۆکیکردن لەمافی گشتی خەڵکی کوردستان.
غیابی
بزوتنەوەی گۆڕان لەگۆڕەپانی سیاسی وکاریگەرێتی لەسەرگۆڕەپانەکە لەماوەی ڕابردوودا
باشترین بەڵگەن بۆئەوەی کە دەسەڵاتی بێ باکی کوردستان وحکومڕانی هەر دوو بنەماڵە
چۆن باشترین سوودمەندی ئەو سەردەمە بوونە،.
بزوتنەوەی
گۆڕان چەندە گرنگبوو لەڕابردوودا، بوداهاتووش ڕۆڵی وبوونی زیاتر گرنگە، گۆڕەپانی
سیاسی ساڵانی ڕابردوو شاهیدی ئەوەن کەئەوانەی هاتن بەخەیاڵی جێگرەوەی گۆڕان
وپشتیوانیکردنیان لەلایەن خودی دەسەڵات وهەندێ لایەنی دەرەکیش، نەیانتوانی جێگرەوە
بن،بەڵکۆ زیاتر کارەکانیان چووە چوارچێوەی خزمەتی دەسەڵاتی خۆسەپێنە.
ئیستاش کاتی ئەوەیە جارێکی تر بزوتنەوەی گوڕان
بەمیکانزمی نوێ بتوانێ متمانەی خەڵک وشەقام وجەماوەر بەدەست بهێنێەوە و ڕابەرایەتی
دەنگی ناڕازی شەقام بکاتەوە.
ئامادەبوونی ئەوجەماوەرەی گۆڕانخوازان لەتەلاری
هونەر لەڕۆژی 20 /9 ی سلیمانی پشتیوانی ودووپاتکردنەوەی پەیامی پشتیوانییە.
139 جار خوێندراوەتەوە