بایدن: لە شەڕەكە بەردەوام دەبم و شکست بە ترەمپ دەهێنم

KNN : Kurdish News Network
05:28 - 08/07/2024
جیهان
+
-

جۆ بایدن رایدەگەیەنێت: سەرەڕای قسە و باسەکان لە روپەڕی رۆژنامە و سۆشیاڵ میدیا، بەڵام ئیرادەی بەهێزە بۆ مانەوە لە شەڕەكەدا و شكست بە ترەمپ دەهێنێت.


هەواڵ: (KNNC)


لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی دیموكراتەكانی كۆنگرێسی كردوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندوە: سەرەڕای نوسین و قسە و باسەكان لە روپەڕی رۆژنامە و سۆشیاڵ میدیا، بەڵام بەردەوام دەبێت لە كێبڕكێ و شەڕكردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی ركابەریدا و ئیرادەی بەهێزە بۆ سەركەوتن و بەپەرلەمانتاری پارتەكەی وتوە؛ كاJی ئەوەهاتوە پشتگیری بكەن بۆ تۆماركردنی سەركەوتنێكی دیكە.


نامەكەی سەرۆكی ئەمەریكا لە كاتێكدایە، دیموكراتەكانی كۆنگرێس داوای دەست لە كاركێشانەوەیان لێكردبو، بەڵام جۆ بایدن جەخت لەوە دەكاتەوە؛ كە لە كێبڕكێكە دەمێنێتەوە و دەتوانێت ركابەركەی شكست پێبهێنێت.


ژمارەیەكی زۆری دیموکراتەکان داوا دەکەن لەڕوی سیاسییەوە پێویستە جۆ بایدن بایدن بیسەلمێنێت کە دەتوانێت مامەڵە بکات، بەڵام بەهۆی كۆبونەوەی (75)ـی لوتكەی ناتۆ لە واشنتۆن، كە بایدن سەرۆكایەتی دەكات دەرفەتی بۆ ناڕەخسێنێت هەڵمەتە چڕوپڕەكەی دەستپێبكات، یاریدەدەرەكانی بەڵێنی ئەوەیان داوە کە لە (15)ـی تەمموزدا هەڵمەتەكەی دەست پێدەكات.


جۆسێف ڕۆبینێت بایدن جونییەر (Joe Biden) لە (20ـی تشرینی دوەمی 1942) لە دایكبوە، لە پاش باراك ئۆباما (47)ـتەمین سەرۆكی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریكایە، ئێستاش وەک كاندیدی دیموكراتەكان كێبڕكێی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەدەستهێنانی ولایەتی دوەمی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە دەكات.

149 جار خوێندراوەتەوە