ئەمڕۆ 28-7-2025دادگایی فیدڕاڵی بڕیاریداوە بە
رەدكردنەوەی سێ داوای تایبەت بە(پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم ودەركردنی فەرمان
سالاری،پرسی پرۆژەی ڕوناكی وكارەبایی بیست وچوار كاتژمێری) كە لەمێژە پێشبیی
رەتكردنەوەیمان كردبو.
بەندە دەست
خۆشیم هەیە بۆ هەموو هەوڵ وهەنگاوێك كەنیەتی دڵسۆزانەی تێداێت بۆ خەڵك وخزمەتی
خەڵكی،بەڵام ئەگەر سەرنجی ناوەرۆكی داواكان وداواكاریەكان بكرێت،دەردەكەوێت زیاتر
لەكاری ئیعلامی وبانگەشەی هەڵبژاردن وئامانجی سیاسی دەچێت،دەنا چۆن دەكرێت ئاوا
بەسەرپێی وروكەشی داوا تۆماربكەن بۆ ئەم پرسە هەستیارانە،لە ئەلف وبێی كاروباری
دادگای فیدرالی ودەستوری عێراقی وچەندین بریاری دادگای فیدرالیش هەیە كە
بریارەكانی حكومەتی هەریم تانەی لێنادریت بە نادەستوری.
ئەم جۆرە
هەنگاوانە زیاتر بێ هیواكردنی خەڵك وچەسپاندنی ئەو هەنگاوانەی لێدەكەوێتەوە كە
بارگرانین بۆ هاوڵاتی لەنمونەی پرۆژەی ڕوناكی وزیادكردنی باج ورسومات وكامێرای خاڵ
بۆ خاڵ وپلەبەرزنەكردنەوەوزۆری تریش.
بەم بڕیارەی
ئەمرۆی دادگای فیدراڵی پرسی موچەی خستەوە گۆرەپانی حكومەتی عێراق،بەتێروانینی
خاكەڕایی ئێمە دەكرا ئەم داوایانە بە فۆرمی تر وشێوەی تر تۆمار بكرایە،زۆر باشیش
لە فشار وكاریگەریە سیاسیەكانی سەر دادگای فیدراڵی تێدەگەین..
365 جار خوێندراوەتەوە