هەڵبژاردنی ۱۱/۱۱ی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، بۆ هەرێمی كوردستان دیارترین خاڵە جیاواز و جێ سەرنجەكان بریتین لە:
۱_بەدرێژایی دەنگدانی تایبەت وگشتیش تاكە هەڵبژاردنە لەهەرێم وبگرە عێراقیش كەمترین ڕەخنەوقسە لەسەر ساختەكاری وتەزویر كرابێت،دیارە كۆدەنگیەكی گشتی هەیە بۆ رازیبون بەئەنجامەكان ئەمەش یا پیشاندانی سەنگ و قورسیانە یاخود بەشی خۆیان دەست كەوتوە بۆیە بێدەنگن، یاخود پرۆسەیە بێ خەوش بوە، تا ئەم ساتە بونی سكاڵا و هەڵوێستی حیزبەكان بۆ ئەم پرسە زۆركەمە..
۲_رێژەی بەشداریی بە رەچاوكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ساڵی ۲٠۲۱ بەرزتر بۆتەوە، بەڵام بەسەرنجدان لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێژەی بایكۆت زیاتر بوە كە لە٪٤٥ بایكۆتیان كردوە،ئەمەش مانای بێ هیواییانە لە پرۆسەی هەڵبژاردن..
۳_دەنگی پوچەڵ لەم هەلبژاردنەدا ژمارەی پێوانەیی تۆماركردوە زیاتر لە ۲٠٠ هەزار دەنگ پوچەڵ بوە، بەبەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر زیاتری كردوە،ڕونیشە ئەم ژمارە گەورەیە ماناوئاماژەی گەورەی نارازیە لە كۆی حزبەكانی هەرێم، ئەم ژمارەیە بۆ هێزی سیاسی ژیر كەرەستیەكی باش بۆ كاركردن وگێرانەوەی متمانەوهیوایان..
٤_ئەم هەڵبژاردنە لە ئەنجامدا ئەوی دەنگی بۆ ئەژماركراوە هەڵبژاردنی هێزەكانی دەسەڵات بوە و براوەبونە بە تایبەت یەكێتی و دواتریش پارتی، هەم دەنگ و كورسیشیان زیادی كردوە، گۆرانكاریەكە لاوازبون و پەرتەوازبونی هێزەكانی بەناو معارەزەیە لە هەرێمدا، بۆیە ناكرێت خۆیان بە براوە بزانن، تاكە گۆرانكاریەك كە كرابێت ئاڵوگۆرێك لە نێوان نەوەی نوێ و هەڵویستدا كراوە بۆ دیاریكردنی كورسی، هەرچەندە نەوەی نوێ و كۆمەڵ دەنگەكانیان كەمی كردوە، سەرباری ئەوەی یەكگرتوە وەك هێزێكی سەنگین بوەیەوە هێزی یەكەمی بەرەی بەناو موعارەزە، هەرچەندە لەچاو هەڵبژاردنی رابردوو ئەم بەرەیە نەك نەیانتوانی هیوا دروست بكەن بگرە كورسیەكیشیان كەمتر كرد..
ئەوەی گرنگ بو هەڵبژاردن ئەنجام درا، ئیتر سەردەمی كاری پێكەوەی و هەنگاونانە بۆ تشكیلی حكومەتی عێراق و گریمانە و پێشهاتەكانیەتی، بەئامانجی شەركردن لەسەر مافەكانی گەلی كورد و ئەوكێشانەی هەمانە لەگەل بغداد، تەمەنا دەكەین تایی هەڵبژاردن لایان كۆتایی هاتبێت نەك دیسانەوە دابەشبون...
88 جار خوێندراوەتەوە