لەدرێژەی سەردان و بەسەر کردنەوەکانیدا شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی حزبی بەیت نەهرەینیان کرد
شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسییەکان و جەختکردنەوە لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان، سەردانی حزبی دیموکراتی بەیت نەهرەینیان کرد. لە دیدارەکەدا، دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی هێزە سیاسییەکان لە قۆناغی ئێستادا تاوتوێ کرا
حزبی دیموکراتی بەیت نەهرەین وێڕای پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، ستایشی پێگەی مێژوویی ئەو بزووتنەوەیەیان کرد و ڕایانگەیاند؛ گۆڕان وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی ڕچەشکێن، یەکەم لایەن بووە کە کاریگەریی ڕاستەقینەی لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا دروست کردووە. هیواشیان خواست گۆڕان بگەڕێتەوە پێگەی ڕاستەقینەی خۆی
شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕان پێکهاتبوون لە دلێر عەبدولخالق، شاخەوان ڕەئوف بەگ و ڕۆڤان سەروەت، ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی. لە بەرامبەردا لەلایەن عەممار حوزەیران، جەرجیس یۆنا و بەسەم جۆرج، کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکراتی بەیت نەهرەینەوە پێشوازییان لێکرا.
157 جار خوێندراوەتەوە