بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی هەرێم لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئەگەری نمە بارانی بەهاریی کورتخایەن لە هەندێک ناوچەی دیاریکراو لە دوای نیوەڕۆدا هەیە. ئاماژە بەوەش کراوە کە تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو، هەرێمی کوردستان ناکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ شەپۆلێکی بارانبارینەوە
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە، کەشناسی ئاشکرای کردووە کە پلەکانی گەرما کەمێکی دیکە بەرز دەبنەوە و ئاسمان بەردەوام دەبێت لەسەر حاڵەتی ساماڵ و پەڵە هەور، لە کاتێکدا لە ناوچە شاخاوییەکان بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و مەودای بینینیش لەنێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت
57 جار خوێندراوەتەوە