مەسعود پزشکیان: دەستبەرداری مافە ئەتۆمییەکانمان نابین

KNN : Kurdish News Network
02:52 - 09/02/2026
جیهان
+
-

مەسعود پزشکیان دەڵێت ئێران پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت بە مەرجی پابەندی لایەنی بەرامبەر و ئامادەی هەر دانوستانێکن لەسەر بنەمای یەکسانیی و پاراستنی مافەئەتۆمییەکانیان.

 

هەواڵ:KNNC

مەسعود پزشکیان  سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئێران پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت بە مەرجی پابەندی لایەنی بەرامبەر و بە دڵنیاییشەوە دەستبەرداری مافەئەتۆمییەکانیان نابن و لەچوارچێوەی پەیمانی قەدەغەی چەکی ئەتۆمییدا یۆرانیۆم دەپیتێنن و مافەئەتۆمییەکانیان دەپارێزن.

 

مەسعود پزشکیان وتیشی، ئێران ئامادەی هەر دانوستانێکە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان لەسەر بنەمای یەکسانی و پاراستنی بەرژوەندیی هەموو لایەک، ئاماژەی بەوەشکرد کە دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان ئەمەریکا و ئێران هەنگاوێکی باشبووە بە ئاڕاستەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن...

58 جار خوێندراوەتەوە