وەزارەتی بازرگانی عیراق
رایگەیاند، بە ئامانجی رێكخستنه‌وه‌ی شەقامەكان
و هاوردەی ئۆتۆمبێل، چەند رێنماییەكیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە و چاوەڕوانی
پەسەندكردنین وراستهوخۆش ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هەواڵ: KNNC
محەمەد حەنون وتەبێژی
وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت كار ده‌كات
بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی گواستنه‌وه‌و قه‌ره‌باڵغی و بێ سه‌روبه‌ری هاورده‌كردنی
ئۆتۆمبیل.
به‌وته‌ی حه‌نون به‌شێكی تر له كاری رێكخستنهوهكانیان تایبه‌ت به كوالێتی و مواسه‌فاتی ئۆتۆمبێلەكان و ئه‌و وڵاته‌نه‌یه كه لێییه
هاورده ده‌كه‌ن " به‌جۆرێك ده‌بێت ئۆتۆمبیله‌كان له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی عیراق و ئه‌و
مه‌رجانه بگونجێن كه ده‌ستنیشانكراون.
حه‌نون جەختی لەوە شکردەوە
کە جێبەجێکردنی دیسپلینه نوێكان، کاتێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند دەکرێت،
کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ڕەوتی هاتوچۆ و باشترکردنی کەرتی گواستنەوە، بەو پێیەی
بە بەشداری سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان پەرەیان پێدراوە.
59 جار خوێندراوەتەوە