ئه‌نجومه‌نی
جیهانیی زێڕ له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا ئاشكرایكردوه، عێراق له‌چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵ
شه‌ش تۆن زێڕی كڕیوه.
هەواڵ:KNNC
به‌پێی راپۆرته‌كه‌دا سه‌رباری به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ له‌سه‌ر
ئاستی جیهان به‌ڵام له‌چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا خواست له‌سه‌ر زێڕكڕین
زیادیكردوه‌و به‌ته‌نیا له‌و ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا 220 تۆن زێڕ فۆرشراوه و له‌دوا
مانگه‌كانی ئه‌مساڵیشدا به‌هه‌مان شێوه خواست له‌سه‌ر كڕینی زێڕ ڕووی له‌هه‌ڵكشانكردوه
له‌لایه‌ن بانكه ناوه‌ندییه‌كان .
ئاماژه
به‌وه‌شكراوه كه یه‌ده‌گی زێڕ له‌بانكی ناوه‌ندیی عێراق گه‌یشتوه‌ته 170تۆن و
كازاخستانیش به‌پله‌ی یه‌كه‌م هاتوه له‌كڕینی
زێڕله‌چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵ به‌جۆرێك بڕی 18 تۆنی كڕیوه‌و به‌وه‌ش یه‌ده‌گی
زێڕی گه‌یشتوه‌ته 324 تۆن و هه‌رچی به‌رازیلیشه كه له‌چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵ
15 تۆن زێڕی كڕیوه یه‌ده‌گه‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته 145 تۆن و توركیاش كه له‌هه‌مان
ماوه‌دا حه‌وت تۆنی كڕیوه یه‌ده‌گی زێڕی گه‌یشتوه‌ته 641 تۆن و هه‌روه‌ها
له‌ماوه‌ی چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵیشدا چین 5 تۆن، غانا 4 تۆن زێڕیان كڕیوه.
كڕینی
زێڕ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له‌كاتێكدایه پسپۆڕانی ئابوری هۆشداری ده‌ده‌ن له‌قه‌یرانێكی
گه‌وره‌ی دارایی كه‌ڕوبه‌ڕووی ئه‌م وڵاته ده‌بێته‌وه‌و نه‌بیل مه‌رسومی پسپۆڕی
ئابورییش پێشبینی ده‌كات نرخی هه‌ر 100 دۆلارێك بۆ 180 – 200هه‌زار دیناری عێراقی
به‌رز بێته‌وه.
44 جار خوێندراوەتەوە