هۆشداری دەدرێتە ئەو هاووڵاتیانەی بە تانکەر ئاو دەکڕن

KNN : Kurdish News Network
10:27 - 15/06/2026
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان لە کڕینی ئاوی تانکەر و ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسیارێتیی پاکژیی ئاوی هیچ تانکەرێک هەڵناگرن ئەگەر لۆگۆی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانی لەسەر نەبێت، هاوکات هەڵمەتێکیش بۆ داخستنی سەرجەم شەمعە نایاساییەکان دەستپێدەکات.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە ئاوی تانکەر بەکاردەهێنن، تاوەکو بەتەواوی دڵنیا نەبن لە پاکییەکەی، بەهیچ شێوەیەک ئاوەکە نەکڕن. ئاماژە بەوەش دەکات، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت، هەڵدەستن بە داخستنی سەرجەم ئەو شەمعە نایاساییانەی کە ئاو دەفرۆشن.

 

هەر لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا، ڕوونیشیکردەوە کە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی، پشکنینی ورد بۆ ئاوی سەرجەم ئەو شوێنانە دەکرێت، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی و تەندروستیی ئاوەکە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان.

100 جار خوێندراوەتەوە