عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هۆشدارییەکی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان، بەتایبەت بزووتنەوەی نوجەبا و کەتائیبی حزبوڵڵا، و ڕایدەگەیەنێت ئەگەر چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت نەکەن، وەک گرووپی لەیاسادەرچوو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی "حوڕە"ی ئەمریکی ، سەرۆکوەزیران لە دوایین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا بە توندی هەڕەشەی کردووە و وتویەتی: "دەستەوەستان نابین لە بەرامبەر هەر لایەنێک کە پابەندی بڕیارەکانی دەوڵەت نەبێت، بەتایبەت لە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکادا
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، حکومەتی بەغدا پەیامی کۆتایی داوەتە سەرجەم گرووپەکان و پێی ڕاگەیاندوون؛ هەر لایەنێک ئامادە نەبێت چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت بکات، لەمەودوا وەک گرووپی تیرۆریستی و لەیاسادەرچوو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
650 جار خوێندراوەتەوە