ھەڵسوراوی گۆڕان وەک تاکێکی بە حورمەت

لە مێژووی ململانێی چەند ساڵی رابردوو لە کوردستانی باشور، ھەمیشە دەسەڵات بە شێوازێکی توندوتیژ مامەڵەی لەگەڵ رۆژنامەنوسان و چالاکوانان و لایەنگرانی حیزبەکانی تر کردووە، ئەمەش دۆخێکی ناھەمواری بەسەر دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان ھێناوە.

 

دەست بردنی دەسەڵات بۆ توندوتیژی دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای دەستکردن بە حوکمی خۆماڵی، کە ئەم نوخبانەی کۆمەڵگا ترسێکی گەورەیان خستبووە دڵی ھەردوو حیزبکەی دەسەڵات، ئینجا بە لێدوان و نوسین بێت لەسەر تەلەفزیۆن و رووپەری رۆژنامە وگۆڤارەکان تادەگاتە گردبوونەوە وچالاکی مەدەنی، بەڵام کاریگەریەکەی لە چوارچێوەیەکی بچووک دەمایەوە وە قۆناغی پێش دروست بوونی ئۆپۆزیسیۆن جیاوازبوو، بۆ ئەم توێژانە کە زۆرجار توشی ئیھانە پێکردن و گرتن و تادەگاتە بێدەنگکردن و شەھیدکردنیان رۆیشتووە بەبێ ئەوەی دەنگدانەوەی گەورەی ھەبێت لەناوخۆو دەرەوەی کوردستان.
 
بەڵام، لەگەڵ دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ساحەی سیاسی لە رۆژنامەنوسان و نوسەران و میدیاکاران و کەسانی سەربەخۆ، تادەگاتە خەڵکی ئاسایی دەنگیان دلێتر و شێرگیرانەتر ھەوڵی دەرخستنی کەم وکوری و ناشیرنیەکانی دەسەڵات دەدەن. نامەوێت باسی سیاسەتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بکەم بۆ دیفاع کردن لە ھەموو ئازادیخوازێک، بەڵکو باس لەو لەشکرە مەدەنیە دەکەم، کە لە پەیکەرە گشتیەکەی بزوتنەوەی گۆڕان پێیان دەوترێت ھەڵسوراوانی گۆڕان، کە چ رۆڵێکیان بینیوە لە بەرگریکردن و دیفاع کردن لەم نوخبانەی کۆمەڵگا، کاتێک سەیری ھەڵوێستەکانی ھەڵسوراوان دەکەین لەکاتی روودانی رووداوێک لە کوردستان بەبێ لێکدانەوەی لایەنی حیزبی بەبێ ئەوەی بیر لەوە بکەنەوە ھەڵوێستی پێشتری چی بووە لەسەر بزوتنەوەکە و بەرنامە سیاسیەکەی ھەرکاتێک ھەستیان کردبێت ناھەقیەکیان بەرامبەر دەکرێت بە ھەموو شێوازێک بەرگریان کردووە لە نوسینیان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، تا دەگاتە خۆپیشاندان وگردبوونەوەو دروستکردنی رای گشتی لەسەر بابەتەکە، بەم شێوەیە رووبەرووی دەسەڵات وک ەسی ستەمکاربوونەتەوە زۆری پێ ناوێت بۆ ئەوەی ئەمەت بۆ روونببێتەوە، کە جیاوازی ھەڵسوراوانی گۆڕان چیە لەگەڵ لایەنگرانی حیزبەکانی تر پەیوەست بە توندوتیژی دەسەڵات، کە لەگەڵ ھێرشی دەسەڵات بەسەر ئازادی رادەربڕین، کاردانەوەی ھەڵسوراوانی گۆڕانیش دەبینیت دژی ناھەقیەکان.

ئەم رووبەڕووبوونەوەیە وزەیەکی گەورەی داوە بە کۆمەڵگا و زیادبوونی پانتایەکانی رادەربرین، کە زۆرجار ھەڵسوراوەکە خۆی کەوتۆتەوە بەر ھەرەشەو توندوتیژی، بەڵام لە چوارچێوەی بروابوون بە روحی بەرەنگاری ھەرگیز کۆڵیان نەداوە ھەندێک جار کەسی قوربانی خۆی پاشەکشەی لە دۆسیەکەی کردووە، بەڵام ھەڵسوراوان بەبێ ئەوەی نا ئومێدبن بەبێ ئەوەی دڕدۆنگی و بێ ھیوایی باڵیان بەسەر بکێشێت بەردەوامبوونە. ئەمە دەگەرێتەوە بۆ پەروەردەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان، کە نابێت ھەرگیز رق و کینە ئاراستەتان بکات ولایەنگران و خەڵکی ئازادیخواز و سەربەخۆ بە کەس وکاری خۆتان بزانن و ھەر لەم پێناوەش ھەرگیز خەڵکی قوربانی وزوڵملێکراو لە تەنگەتاوی تەنیایی جێ نەھێڵن بروایەکەی تەواو دروست بووە، کە ئامادەگی گۆڕان و ھەڵسوراوەکانی قەڵغانێکە بۆ ھەموو ئەوانەی نا بەرامبەر سیاسەتە چەوتەکان بەرزدەکەنەوە پێویستە ئەم پشتیوانیە گەورەبکرێت تا ئاستی کەم کردنەوەو نەھێشتنی ستەمکاری.

1152 جار خوێندراوەتەوە