گۆچانەکەی کاک عومەر سەيد عەلی!

هەر لە ناو گۆڕان نا، هەر لە ناو يەکێتی نا، بەڵکو لای هەموان و لە هەموو زەمانێك سەرکەوتن گەورە بێ يان گچکە خاوەنی زۆر دەبن و بە پێچەوانەشەوە  لەدوای سەرنەکەوتن يان ژێر کەوتن تومەتبەخشينەوە و ئۆباڵخستنە سەر ئەوانی تر فرە دەبن، بەڵام هيچ مەرج نيە خۆبەخاوەن زانين يان ئۆباڵخستنە ئەستۆی ئەوانی تر راست بێ.

سەرەڕای جياوازی بير و باوەڕ، من دەزانم کاک عومەر بۆچی و لە کەيەوە ئەو گۆچانەی هەڵگرتوە، دەزانم ئەو چۆن خۆی پاراستوە و چۆن هەوڵيداوە مێژووی خەباتی خۆی بە پاکی و بێگەردی بهێڵێتەوە و چۆنی کردوە بە تێشوی کاروانی سياسی و بە گۆچانەکەيەوە هەڵواسيوە، بۆيە هيوادارم هاوپەيمانە گۆڕانەکانمان لە هەموو رويەکەوە  ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بابەتيانە هەڵسەنگێنن و پلانی نوێ دابڕێژنەوە.

کەمکردن و زۆرکردنی دەنگ بەشێکە لە پڕۆسێسی دیمۆکراسی و بەڵگەنامەکانی زیندان و گۆچانەکەش گەورەترين شاهيدی ئەو سەرکردە خۆنەويستەن.

2097 جار خوێندراوەتەوە