لەم هەڵبژاردنە ئەوەی بردیەوە خەڵک بو ! ، نەک ئەوانەی کورسیان هێنا

خەڵک بو بە مانای ئەوەی کاسبکار و هەژار مامۆستا و کرێکار جوتیار و گوندنیشنان پیاوان و خانمان و گەنجان و تازە پێگەیشتوان و فەرمانبەر و موچەخۆر و هێزی ئەمنی سەرەڕای فشار بەشی زۆریان و بەشی زۆری خەڵکی خۆڕسک بەشداری تێدا نەکرد ! ، ئاخر چۆن براوە نەبون بەو هەموو میدیا و بانگەشە و بەو ماوە درێژەی بانگەشە نەتواندرا کاریگەری لە ئیرادەیان بکرێت و بڕوایان لە بەشداری نەکردن و بایکۆتەوە بۆ چون بۆ سندوقەکانی دەنگدان بگۆڕدرێت . 

براوەن چونکە لە مێژووی دوو دەیەی دیموکراسی عێراق دا نەبوە خەڵک بەو شێوە دەستە جەمعی پارتەکانی دەسەڵات و ئیسلامیەکان و ئەوانەی بە خۆیان دەڵێن ئۆپۆزسیۆن جارانی سفر بکات و خەباتێکی سپی مەدەنی و زەڕبێکی سوری گەورە لە کۆی سیستمی سیاسی و ئینتیخابی وڵاتەکە بدەن ! 

نەبوە سەرەڕای ململانێی توندی هێزە دەسەڵاتدارەکان و یەکتر تۆمەتبارکردن و بەتاوانبارکردن خەڵک نەبزوێت و نەکەوێتە داوای ئەو جۆرە لە خیطابی کۆنبوو بەرامبەر یەکتر و هەر مستقیم و یەک ئیرادە بوەستن و بڵێن نا ! ، نا بۆ هەمان شانۆ و سیناریۆ و بڵێن بەڵێ بۆ دانیشتن لە ماڵ و شوێنی کارەکانمان و بەڵی بۆ بایکۆت و خاڵیکردنەوەی پڕۆسەکە لە مانا ! 

بۆیە ناکرێت بەهەردوو حیزبی دەسەڵات و بەو هەموو هێزی چەکدار و مووچەخۆرە و دەیان هەزار کادری حیزبی و خۆیان و خانەوادەکانیان و حیزبە ئیسلامیەکان بە دەیان ساڵ ناو و ناوبانگ و ئەو هێزانەش کە لەدەرەوەی ئەوانن و خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناوزەد دەکەن و بە دەنگی ناڕازی خەڵک خۆیان هەژمار دەکەن توانیان تەنها نیوەی دەنگدەر بێننە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە خۆشیان بڵێن براوە ! 

بەڵکو براوە ئەوانەن نادادی و بێ موچەیی و بێ خنەتگوزاری و چوار ساڵی ڕابردویان لەبیرنەکردو بەیعەتیان بەو سیستمە دوبارەیە نەدایەوە و لە نێوان حیزبەکان و پرۆسەکەدا و لەم هەڵبژاردنە ئەوەی بردیەوە خەڵک بوو !  ، بەرەی بایکۆت و خەباتێکی نوێی مەدەنی بو کە مانای هەڵبژاردن و چاوبەستن و چونە سەر سندوقی گۆڕی بۆ پەیامێکی گەورە بەناوخۆ و دەرەش دا 

102 جار خوێندراوەتەوە