کێ دەتوانێت تانەو ڕەخنە لە بڕیاری بە قەزا بونی قەرەتەپە و دابڕانی ناحیەکانی جەبارەو کۆکس و خودی قەرەتەپە لە قەزای کفری بگرێت ؟

بەڕێزان دەمەوێت لێرەدا ڕای بەندە بخەمە ڕو لەسەر ئەم پرسەو چۆن دەتوانین هەنگاوی دروست بنێین ؟

سەرەتا بەگەڕانەوە بۆ یاسای پارێزگاکانی عێڕاق بە ژمارە (159)ی ساڵی 1969  کە ناحیەی کۆکس (کوڵەجۆ)ی پێ هێنراوەتە کایەوە کە ئێستا ئەم یاسایەهەڵوەشاوەتەوە بە یاسای ژمارە ( 21 ) ی ساڵی2008 .

 و بە پابەند بون بە دەستوری هەمیشەیی کۆماری عێڕاقی فیدڕاڵ و یاسای ئیدارەدانی دەوڵەت دەگەینە ئەو ئەنجامەی کەوا دابڕانی ئەو ناحیانە و بەدیهێنانی (استحداث) ی قەزای قەرەتەپە تەواو پێچەوانەی یاسا و دەستورە بەڵام بیرتان نەچێت ئەم پێچەوانەیە بۆ لای خۆشمان بۆ هەمو ناوچە جێناکۆکەکان چ لە ژێر دەستی هەرێمی کوردستان بێت یان حکومەتی عێڕاق هەر نایاساییە .وە لەبەر ئەوەی ناوچەی گەرمیان سنوریەکان و ڕونتر قەزاکانی (کفری و کەلار و چەمچەماڵ و خانەقین و دوز خورماتوو و مەندەلی  و بەدرە وە ناوچەکانی مخمور و خەبات و تەنانەت ئاکرێ و ئامێدی هەمو ئەمانە دەکەونە سنوری جوگرافیای ئەو ناوچانە کە مادەی (140) ی دەستور جێبەجێدەبێت بەسەریدا .

 بۆیە گرنگە هەنگاوی دروست بنرێت کێشەی گەورەی کورد و ئیدارەدانی ئەم هەرێمە نەشارەزاییە لە یاسا و بەتایبەت یاسای کارگێڕی بەرکار لە هەرێم و عێڕاق و دواتر ناشارەزابونی لەیاسا نێودەوڵەتیەکان کە زۆر جار گرفت و کێشەی گەورەی بۆ دروست کردوین ، وە بە پێی یاسای دادبینی شارستانی ژمارە (83 ی ساڵی 1969) لە مادەکانی (3و4و5و6و7)کە باسی مەرجەکانی تۆمارکردنی داوا دەکات و بریتین لە (اهلیە و خصومە و مەصلەحە) بۆیە دەبێت زۆر بە گرنگی هەنگاو بنرێت و بزانین دەبێت کێ هەنگاوەکان بنات بۆیە لێرەدا دەبێت ئیدارەی گەرمیان  دور بکەوێتەوەو هیچ تانەیکی یاسایی نەدات بەهۆی ئەگەری نەبونی مەرجی خصومە و بەرژەوەندی لە خودی سیفەتی قانونی ئیدارەی گەرمیان  لە بڕیارەکە بەڵکو وەکو مەرجەعێکی قەزای کفری و ناحیەی کۆکس  وچاودێرێک بەدواداچون بکات و جەخت بکاتەوە لە لایەنەکان کە بەگرنگیەوە هەنگاوە ڕاستەکان بنێن، چونکە ئیدارەی گەرمیان و هیچ ئیدارەیەکی دیکە کە لە زاخۆ و سۆران و ڕاپەرین هەن یاسایی نیە لە هەرەمی ئیداری دەوەڵەتی عێڕاق بۆیە بۆ ئەوەی توشی ئەوە نەبین کە تانە لەلایەن لایەنێکەوە بدرێت کە سیفەتی نیە دەبێت ئەم تانەیە بە پلەی یەکەم ( وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان قایمقامیەتی قەزای کفری  و ناحیەی کۆکس و دەستە یان وەزارەتی ناوچە کودرستانیەکانی دەرەوەی هەرێم) تانە لە بڕیارەکە بدەن جا ئەو تانەیە لە پێش دادگای کارگێڕی یان دەستوری ئەوە جدوی و دراسەی دەوێت و دانیشتنی پێشوەختەی پێویستە .


 پەرلەمانتارە بەڕێزەکانیش بەهەمان شێوە بۆیان نیە لە ڕوی یاسایی و دادوەریەوە نزیک ببنەوە چونکە ئەو مافەیان نیە ببنە خصم لە دادگاکان جا بۆیە ئەو بەڕێزانە تەنها دەتوانن استجوابی وەزیری پلاندانان بکەن لەسەر ئەوەی مخالەفەی یاسا و دەستور کاری کردوە و داوا بکەن هەواڵەی دادگا بکرێت ئەگەر ئەو بڕیارەی هەڵنەوەشێنێتەوە بۆیە پێویست بەوە ناکات بە ناوی خۆیانەوە نزیک بکەونەوە لەدادگا لەم ڕوەوە و تەنها چاودێری و کار ئاسانکەر بن لە هاوکاریکردنی لایەنی تانەدەر چونکە بچوکترین هەڵە ئەو بواری تانەدانە لە دەست دەردەچێت و دواتر کار لەکار دەترازێت .


پاشان پێم سەیرە بۆ بەس  شینەکە بۆ کوڵەجۆیە ؟ ئەی ناحیەی جەبارە بۆ کەس باسی ناکات !!؟بان بەرژەوەندی هەندیکیان لە سنوری کوڵەجۆیە دەبێتە مەترسی و لە جەبارە بەرژەوەندیان نیە ئەی کرۆکی بابەتەکە خاک بێت خۆ جەبارەش هەر خاکی کوردان نیە ؟

 بۆ جەبارە و کوڵەجۆ هەردوک پێکەوە ڕزگاریان نەبو لە دوای سقوطي بەعث  ؟؟!!  خۆ جەبارە تا ناوجەرگەی کفری خاکی هەیە و هەریەک لە دێکانی دوانزە ئیمام و کارێز و قنگربان سەربەو ناحیەن لە تشکیلاتی ئیداری عێڕاقدا جا بۆیە جەبارەش هیچی کەمتر نیە لە کوڵەجۆ وە قەرەتەپەش هەوەها لەوان گرنگترە بۆ کورد و یەکەم بەرپرسی ناحیەکە باپیرە گەورەی من (عبدالعزیز ئاغای زەنگەنە)بوە و شارێکی تەواو کوردی بوە، بەڵام دیارە بەس کوڵەجۆ دەبینن ؟؟!! بۆیە دەبێت ڕێکارەکان بۆ هەمویان بێت ئەگەر نا دانیشن و بابەتەکە نەکەن بە مزایەدە و مامەڵەکردن و لەسەر دانەیەک بێنە جواب و دوو دانەش بدۆڕێنن .

بۆیە پێویستە بون بو قەزای قەرەتەپە هەڵبوەشێتەوە ئەگەر بەم شێوازەی ئێستا بەردەوام بێت یان دەبێت ئەو دوو ناحیەیەی نەچێتە سەر وە بیریشمان نەچێت ئەمە جارێ بڕیاری وەزارەتی پلاندانانە و بڕیاری کۆتایی لای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و پێویستە ڕێگری لێ بکرێت و سەرانی کورد ئەگەر راستگۆن بە جدی خەمی بخۆن نەک تەنها بە کوبونەوەو بەیاننامە . وە ئەم بابەتە گرنگە بۆ قەزای کفری و دەبێت بە شێوازێک مامەڵە بکرێت و هەنگاو بنرێت کە کێشەی کۆمەڵایتی لێ نەکەوێتەوە . وە بەهەمان شێوە لە سنوری گەرمیان و ئەو ناوچانەی سنوری مادەی 140 نابێت ناحیە بکرێت بە قەزا و سنوری شارەکان نابێت بگۆڕدرێن . وە لە کۆتایدا پێم سەیرە بۆ پارتەکانی کوردستان و حکومەتی هەرێم بێدەنکە لەم بابەتە !؟

 لەبەرواری دوێنی 7/7/2025 بە ڕێکەوت لە ناخیەی قەرەتەپە بوم بە ڕێگای ناخیەی کوڵوجۆدا هاتمەوە بۆ سەنتەری قەزای کەلار لە کوڵوجۆ دەرچوم بە لێشاو سەیارەی بەرپرسەکانی سنورەکەم بینی کە چۆن بە حیمایە بەرەو سەنتەری ناخیەکە ڕۆشتن و دواتر لە شاشوی تیڤیەکانەوە زانیم کۆبونەوەیان بوە لەکەڵ خەەکی سنورەکە بۆیە ئەگەر بتانەوێت بەو شێوازەی دوێنی کوڵوجۆ وەرگرنەوە وا لێک دەدرێتەوە ئێوە بڕواو متمانەتان بە خەڵکی ئەو سنورە نیە و پێویستی بەو هەمو حیمایە نەدەکرد بیبەن لەگەڵ خۆتان چونکە جارێ کوڵەجۆ بەدەست برا پێشمەرگەکان و هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەرێمەوەیە .

 لە کۆتایدا دەنەوێت تیشک بخەنە سەر ئەوە کەوا لە پەیڕەو پرۆکرامی ڕێکخراوی پاڵپشتی کفری ئەو مافەمان لە پەیڕەوی ناوخۆ جێگیر کردوە بۆ گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست لەسەر دەستکاری کردنی سنوری جوگرافی قەزای کفری بەڵام ئەم ڕێکخراوەی ئێمە تۆمارنیە لە حکومەتی عێراقی و ڕەنگە بەهۆی ئەو تۆمارنەکردنە هەرتانەیەک بدەین رەد بکرێتەوە  بەڵام دەستەوەستان ناوەستین و بەهەماهەنگی لایەنە حکومیەکان ئامادەین بۆ هەمو ڕاوێژ و تەنانەت تۆمارکردنی داواو و تانەدان لە و بڕیارە چ وەکو ڕێکخراو یان لە بری لایەنە حکومیەکان . وە کرنگە کۆبونەوەیەکی کرنگ لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای کفری یان وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام بدرێت و بابەتەکە بە کەم سەیر نەکرێت


سیروان زەنگەنە

246 جار خوێندراوەتەوە