گۆڕان لەسەر ڕێگا ڕاستەکەیە

ئەوانەی لەدوێنێوە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد، بەشداری بزوتنەوەی بۆچی؟ نابێت بەشداری کۆبونەوەکان بکات، بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان خیانەتە، بەشداریە لە هاوبەشی کردنی پارتی لە برسی کردنی خەڵک و چەوساندنەوەی زیاتر، بەڵام بەپێچەوانەوە دەرکەوت کە بەشداری گۆڕان لەو کۆبونەوەیەدا خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی کوردستانی کرد، گۆڕان لەپێناوی باشترکردنی ژیانی خەڵک دروست بوە، بەردەوام دەبێت لەسەر ئەوڕێچکەیەی بۆی دروست بوە.


دانیشتن و گفتوگۆکان کاتێک بتوانرێت بوێری تێدابێت، لەسەر ماف و قوتی خەڵک، کاریگەری زیاتری هەیە لە خۆپیشاندان و مانگرتن و هاتوهاواری بێکرداری ئۆپۆزسیۆنی ساختە، بۆیە لەم قۆناغەدا ئەو کۆبونەوەیە و هەڵوێستی جوامێرانەی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، هەنگاوێکی گرنگ و مێژویی بو، بۆخەڵکی کوردستان و بۆگۆڕانخوازانی دڵسۆزی ڕێبازی ڕەوانشاد و گۆڕانکاری، سەلماندی ڕێبەرێکی تازە و جێگرەوەیەکی دڵسۆزی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفایە.


ئەمڕۆ وەفدی گۆڕان، بەپێچەوانەی هەمو ئەو لێدوانانەی لەدوێنوە لەدژی دەکرێت، بەخواستی خەڵک و بەدڵی داخکراوی موچەخۆران، پەیامی ڕاستەقینەی ئەوانی گەیاندە سەرمێزی گفتوگۆی جوت حیزبی دەسەڵاتدار، کەبێ خەم و بێباک بەرامبەر بەخواستی خەڵک دانیشتون، ئەمڕۆ جارێکیتر دوای بێهیوای زۆر خەڵکی کوردستان، گۆڕان جارێکیتر هیوای بۆخەڵکی بەشمەینەتی هەرێم گێڕایەوە کە هێشتا ئەو هێزەیە لەبەرەی خەڵک و مافەکانی خەڵکدا بڕیار دەدات، پێشیوایە دانیشتن و گفتگۆکان لە نزیکەوە باشترین ڕێگان بۆ ئەوەی داخوازیەکانی خەڵک بگەینێرن، نەوەک لە لەڕێگای بۆڵەبۆڵی سۆشیال میدیاوە، لەئێستادا ئۆپۆزسیۆنێک پەیدا بوە، بانگەشەی چاکسازی بەبۆڵەبۆڵی سۆشیال میدیا بەڕێوەدەبات، کە ئەوەش زەعیفترین کردارە، چونکە دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە لەبەر سەفەقاتی بازرگانی گەورە و مەلەزاتەکانی ژیانیان کاتی ئەوەیان نییە، تەماشای بۆڵەبۆڵی هەندێک بەناو ئۆپۆزسیۆن بکەن، پێویستە ئەو دەسەڵاتدارانە لەنزیکەوە بێهیوای خەڵکیان بەگوێدابدرێت گەر تۆزێکیان مابێت بۆبیستن، بەڵام ئەوانەی خەریکی بۆڵە بۆڵی سەرشاشەی مۆبایلەکانیان، خۆشیان دەزانن دەسەڵات حیساب بۆ ئەوە ناکات، بەڵکو دەیانەوێت لەم ڕێگەیەوە خەڵک بگەوجێنن، بۆیەش دانیشتن ڕەت دەکەنەوە.


بزوتنەوەی گۆڕان بەم هەنگاوەی نای جارێکیتر سەلماندی کە هێشتا لەسەر ئەو ڕێگا ڕاستەقینەیە کەخزمەتکردنی گەل و نیشتمانە، ئەمڕۆ ڕێکخەری ڕاستەقینەی بە گڕوتینێکی لە خۆبردوەوە بە ئەو پەڕی جوامێری داکۆکی لە خواستی خەڵک لە قوت و ژیان و بەدامەزراوەیی کردنی دەزگاکانی هەرێم لە پەرلەمان و حکومەت، و بەزوی کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم کردوە، ، دواجاریش لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی خواستەکانی خەڵکی کوردستان و ئامادە نەبونیان بۆ جێبەجێکردنی خواستی خەڵک کۆبونەوەکە بەجێ دێڵێت، نەوەک بەبەچاویەوە گاڵتە بەهەست و شعوری خەڵک بکرێت، یان بێت و لەسۆشیال میدیا گاڵتە بەهەست و شعوری خەڵک بکات، سود لە سۆزی خەڵک وەربگرێت.


لە ئێستا بزوتنەوەی پێویستی بەپاڵپشتی خەڵکی دڵۆزی کوردستانە بۆ ئەوەی بتوانێ زیاتر و بەهێزتر داکۆکی لەمافەکانی بکات. جارێکیتر بتوانێ ئازایانە بەگژ ستەمی دەسەڵاتدا بچێتەوە.

905 جار خوێندراوەتەوە