بۆ یەکەم جار،
دوای تیپەڕبونی زیاتر لە سەد ساڵ بەسەر دامەزراندنی هەرێمی ئێرلەندای باکور، شین فین Sinn Féin بوو بە پارتی یەکەم.
لە هەڵبژاردنی هەفتەی
رابردودا، پارتی نەتەوەیی ئیرلەندا "شین فین" زۆرینەی کورسییەکانی پارلەمانی
ئێرلەندای باکوری بەدەستهینا. لەندەن لەو
دۆخەکە نیگەرانە، دوای بەجێهشتنی یەکێتی ئەوروپا، ئینگلیزەکان سەرکەوتنی شین فین بە
یەکەم نیشانەی بچوکبونەوەی شانشینەکەیان دەزانن. دیارە سکۆتلەندییەکان هەر زوو هەڕەشەی
خۆیانکردوە و بەتەمای ریفراندۆمى دووەمن.
هەرچەندە شین فین داوای دروستکردنی حکومەتی هاوبەشی
نوێ دەکات بەپێی رێکەوتننامەی هەینی مەزن"Good Friday "، بەڵام ئەگەری مانەوەی هەرێمەکە
لەگەڵ شانشینی بریتانیا، لەرزۆکە.
خاتو میشێڵ ئۆنێڵ
جێگری سەرۆکی شین فین کە بە مافی خۆی دەبێتە وەزیری یەکەم، نایشارێتەوە لە پێنج ساڵی
ئایندەدا ئاواتی ئێرلەندییەکان بەدی دێت کە ڕیفراندۆمە بۆ یەکگرتن لەگەڵ کۆماری ئیرلەندا
لەپێناو کۆمارێکی یەکگرتوو بۆ ئێرلەندییەکان لەسەر تەواوی نیشتیمانی دورگەی ئێرلەندا.
کۆماری ئێرلەندا،
ساڵی 1992 لە شانشینی بریتانیا جیابۆوە، بەوەش دورگەی ئێرلەندا بەهۆی ناکۆکی مەزهەبییەوە
لەنێوان کاتۆلیك و پرۆتێستانتەکان دابەش بوو، بەشی باکوری دورگەکە وەك بەشێك لە
شانشینی بەریتانیا مایەوە.
کۆماری ئێرلەندا لە ناو یەکێتی ئەوروپادایە، بەڵام
لەگەڵ بەریتانیادا، پەیوەندیەکی تایبەتی هەیە. سەرباری دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی
ئەوروپا، سنوری گەشت و کارکردن و بازرگانیی لەنێوانیاندا بەکراوەیی ماوەتەوە. بەڵام
ئامانجی ئیرلەندییەكان یەك گەل و یەك کۆماری یەکگرتوە لە دورگەکەیاندا.
شین فین باڵی سیاسی
سوپای کۆماریخوازی ئێرلەندا IRAە. IRA لە کۆتایی ساڵانی شەستەوە دەستی بە کاری توندوتیژی
کرد دژی دەسەڵاتی بەریتانیا لە هەرێمی ئێرلەندای باکور کە بوە هۆی کوژرانی نزیکەی
چوار هەزار کەس و بریندار بونی زیاتر لە چل و پێنج هەزار کەس.
توندوتیژیی بەردەوام
بوو، هەتا گەیشتن بە رێکەوتن نامەی هەینی مەزن کە لە ساڵی 1998 لە نێوان لایەنەکانی
هەرێمەکە بە سەرپەرشتی هەردوو حکومەتی بەریتانیا و کۆماری ئێرلەندا بۆ دابەشکردنی
دەسەڵات، ئیمزاکرا.
ئێرلەندییەکان، روخسار
و زمان و گروپی زمان و کەلتور و مێژویان لە
ئینگلیزەکان جیاوازە. هەرچەندە زمانی فەرمی وڵات لە هەردوو بەشەکەی ێیرلەندا هێشتا
ئینگلیزى یە. بەڵام زمانی بنەڕەتی ئێرلەندی، "گەیلك"ـە کە سەر بە گروپی
زمانی "کەڵتیك"ـە، هیچ پەیوەندی بە ئینگلیزیی یەوە نیە کە لە ئەڵمانی و
هۆڵەندیەوە هاتوە.
کۆماری ئێرلەندا،
هەتا ساڵانی 1990، هەژارترین وڵاتی ئەوروپای
خۆرئاوا بوو، بەڵام ئێستا دەوڵەمەندترینیانە!.
دانیشتوانی کۆماری
ئێرلەندا، نزیکەی پێنج ملیۆنە، بەڵام دانیشتوانی هەرێمی ئێرلەندای باکور لە دوو ملیۆن
کەمترە. ئێرلەندا دورگەیەکە، لە هیچ شوێنێکەوە بە بریتانیای مەزن(ئینگلتەرە، سکۆتلاند،
وێڵز)ـەوە نەلکاوە.
کۆماری ئیرلەندا،
لە جەنگی جیهانی دوەم دا، بێلایەن بوو، سەرباری گوشاری بەریتانیا، ئامادەنەبوو باڵوێزەکانی
ئەڵمانیا و ژاپۆن دەر بکات.
کۆماری ئیرلەندا،
ئەندامی ناتۆ نیە.
153 جار خوێندراوەتەوە