نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

KNN : Kurdish News Network
01:04 - 26/01/2026
کوردستان
+
-

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوێنێوە هەر مسقاڵێکی عەیارە 21 زیاتر لە 60 هەزار دیناری چووەتە سەر.

 

هەواڵ:KNNC

 

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بۆ ئەمرۆ نرخی هەر ئۆنسەیەکی کانزا زەردەکە 5 هەزار و 96 دۆلارە.

 

لەگەڵ بەرزبوونەوەکەیدا ئێستا نرخی هەر مسقاڵێکی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 94 هەزار دینارە لە کاتێکدا دوێنێ نرخەکەی ملیۆنێک و 33 هەزار دیناربوو، هەروەها مسقاڵێکی زێڕی عەیارە 18 بە 936 هەزار دینارە.

3926 جار خوێندراوەتەوە