سودانی: من و مالیکی و عەبادی کاندیدی سەرۆکوەزیرانین

KNN : Kurdish News Network
10:19 - 28/12/2025
عێراق
+
-

سودانی دەڵێت دانوستانەکانی دیایکردنی سەرۆکوەزیران گەیشتونەتە بنبەست و ئاشکراشی دەکات کە تا ئێستا خۆی و مالیکی و سودانی کاندیدن بۆ پۆستەکە.

 

هەواڵ:KNNC

 

محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەبارەی پرسی دیاریکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ڕایگەیاند: دانوستانەکانی پرسەکە گەیشتوونەتە بنبەست، لەگەڵ ئەوەشدا ئامانجی هاوپەییمانییەتییەکەیان یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی و کۆدەنگییە بۆ دیاریکردنی کەسێک بەپێی پێوەرەکانی ئەزموونداریی سەرکەوتوو و توانەی بەرەنگاریی ئاستنەگییەکان و پەسەندکردنی نیشتیمانیی.

 

سودانی لەبارەی کاندیدانی پۆستەکە ڕایگەیاند: هەریەک لە خۆی و نوری مالکی و حەیدەر عەبدای بەهێترین کاندیدەکانی پۆستەکەن و هەرچەند ناوی دیکەش خراوەتەڕوو بەڵام ئەو سیانەیان سێ بەهێزترین پاڵێوراوی چوارچێوەی هەماهەنگین.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە بەیانی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان بۆ سوێندخوارنی کاندیدانی دەرچوو بەڕێوەبچێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرسەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانیشی تاووتوێ دەکرێن...

36 جار خوێندراوەتەوە