ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا لە حەلەب: چەکدارانی حکومەت پابەندی ئاگربەست نابن

KNN : Kurdish News Network
11:23 - 27/12/2025
کوردستان
+
-

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڤیدیۆی هێرشەکەی سەر بازگەی هێزەکانیان لە دەوروبەری فلکەی شەیحان بڵاوکردەوە و ڕاگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت چەکدارانی حکومەت پابەندی ئاگربەست نابن.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاساییشی ڕۆژئاوا لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ڤیدیۆ و ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشی چەکدارانی گرێدراوی حکومەتی سوریای بۆسەر شێخ مەقسود و ئەشرەفییە بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو بەڵگە ڤیدیۆییەی کە ئاساییشی ناوخۆی ڕۆژئاوا لە حەلەب بڵاویکردوەتەوە، دەیسەلمێنێت کە گروپەکانی سەر بە حکومەت ئار پی جی هێرش دەکەنە سەر بازگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەوروبەری فلکەی شەیحان لە حەلەب، ئاساییش وتویەتی دیمەنەکان ئەو بانگەشانە بەدرۆ دەخەنەوە کە دەڵێن هێزەکانی ئەوان بەرپرسی دەستپێکردنی هێرشەکەن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە 22ی کانوونی یەکەمی (2025)یشدا، چەکدارانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا هێرشیان کردبووە سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، لە ئەنجامدا ژنێک شەهیدبوو، 19 کەسی سڤیل و شەش ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش بریندار بوون، دواتر بە نێوەندگیریی هەندێک لایەن ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕاگەیەندرا، بەڵام گروپەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا جارێکی دیکە ئاگربەستیان شکاند و پابەندی ڕێککەوتن نابن....

92 جار خوێندراوەتەوە