پزیشکیان: بەشدارى ئەمەریکا لە شەڕەکە بەهۆى لاوازى ئیسرائیلەوە بو

KNN : Kurdish News Network
04:42 - 22/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند: ئەمەریکا، هۆکاری سەرەکیی کردەوە دوژمنکارانەکانی ئیسرائیلە دژی ئێران، وتیشی: بێتوانایی ئەوان بوەهۆی ئەوەی ئەمەریکا بێتە ناو جەنگەکەوە".

 

هەواڵ:KNNC

 

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە میانی کۆبونەوەی کابینەکەی بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەمەریکای بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، "ئەم دەستدرێژییە نیشانی دا کە ئەمریکا، هۆکاری سەرەکیی کردەوە دوژمنکارانەکانی رژێمی زایۆنییە دژی ئێران."

 

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "هەرچەندە ئەمەریکا سەرەتا هەوڵیدا رۆڵی خۆی لەو جەنگەدا بشارێتەوە، بەڵام دوای وەڵامی یەکلاکەرەوە و رێگریکارانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بێتوانایی ئاشکرای رژێمی زایۆنی ناچار بو خۆی بێنێتە گۆڕەپانەوە."

 

 سەرۆککۆماری ئێران جەختیشی کردەوە ، سەرەڕای ئەو زیان و کوژرانەی فەرماندە و زانا و خەڵکی ئێران کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کەوتوەتەوە، "ئێستا کاتی ئەوەیە ناکۆکییەکان وەلا بنرێت و توانای مەزنی گەل بەکاربهێنرێت."

 

پزیشکیان دوپاتیشیکردەوە: "گەلی ئێران چەندین جار نیشانی داوە کە بۆ پاراستنی ئاو و خاکی ئێران، لە هیچ هەوڵێک درێخی ناکەن."

157 جار خوێندراوەتەوە