سەرۆکی هەرێمی
کوردستان پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و هیوادەخوازێت ئەم
هەنگاوە ببێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکەدا.
نێچیرڤان
بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە
تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند: "پێشوازی لە ڕاگەیاندنی
ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەم."
سەرۆکی هەرێمی
کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کردووە و
دەڵێت: "هیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیازپاکییەوە کار بکەن بەرەو
جێبەجێکردنی تەواوەتیی ڕێککەوتنەکە، بەو ئامانجەی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانی
لە ناوچەکەدا بەهێز بکات."
لە کۆتایی
پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو لایەنانە کردووە
کە هاوکار بوون و دەڵێت: "پڕبەدڵ پێزانینی خۆم ئاراستەی هەموو ئەو کەسانە
دەکەم کە ڕۆڵیان لە ئاسانکاری و پشتگیریکردنی ئەم دەستکەوتەدا هەبووە."
74 جار خوێندراوەتەوە