جێگری سەرۆکی
ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران پوتانسیێلی ئەوەی هەیە خۆرهەڵاتی
ناوەڕاست بۆ ٥٠ ساڵی داهاتوو بە شێوەیەکی بنەڕەتی بگۆڕێت، هاوكات ئاماژەی بەوەش
کرد کە دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتوو بووە لە لەناوبردنی هەڕەشەکانی تاران.
جەی دی ڤانس،
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵی "فۆکس" ڕایگەیاند:
"ئەم ناوچەیەی جیهان لە تەواوی تەمەنی مندا و تەنانەت لەوەش زیاتر، ناوچەیەکی
پڕ لە گرژی و ململانێ بووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ توانیویەتی هەڕەشەی ئێران لەناو
ببات."
ڤانس ئاماژەی
بەوەش کرد، لەمەودوا بنیاتنانی سەردەمێکی نوێ لە خۆشگوزەرانی و سەرکەوتن لە
خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێتە ڕاستی و ڕایگەیاند: "ئەگەر ڕاشکاوانە بڵێم،
دەتوانین لە ڕێگەی گۆڕانکارییەکانی ئەو ناوچەیەوە خۆشگوزەرانییەکی زۆریش بۆ گەلی
ئەمریکا فەراهەم بکەین."
دوای رازیبوونی ئێران و ئەمریکا بە رەشنووسی رێککەوتنەکە، بریارە رۆژی هەینی
19ی مانگ لە سویسڕا دەقی رێککەوتنەکە لەلایەن ئێران و ئەمریکاوە واژۆ بکرێت.
114 جار خوێندراوەتەوە