لیژنەی باڵای
بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران،
لە سێیەمین ڕاگەیەندراویدا خشتەی کاتیی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی ماڵئاوایی و
بەخاکسپاردنی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە لە چەند شارێکی جیاوازی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچن.
بەپێی
ڕاگەیەندراوەکەی لیژنەکە، لەپاش کوژرانی عەلی خامنەیی و چەند گەورەبەپرسێکی
سەربازی، ڕێوڕەسمەکانی ماڵئاوایی، بەڕێکردنی تەرم و بەخاکسپاردن بەم شێوەیە دەبن:
ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە (4 و 5ی تەمووز) ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە موسەلای ئیمام
خومەینی لە تاران بەڕێوەدەچێت.
پاشان لە ڕۆژی
دووشەممە (6ی تەمووز) ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرم لە تاران و ڕۆژی سێشەممە (7ی تەمووز)
هەمان ڕێوڕەسم لە شاری قوم ئەنجام دەدرێت.
لە بەشێکی
دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕۆژی پێنجشەممە (9ی تەمووز) ڕێوڕەسمی
بەڕێکردنی تەرمەکە لە شاری مەشهەد بەڕێوەدەچێت و دواتر تەرمەکەی لە مەزارگەی ئیمام
ڕەزا بەخاک دەسپێردرێت.
رۆژی 28ی
شوباتی ئەمساڵ عەلی خامنەیی و ژمارەیەک لە گەورەبەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە، لە
هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکەی لەتاران کوژران و لەو کاتەوە تائێستا
بەخاکنەسپێردراون.
167 جار خوێندراوەتەوە