دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی نوێ ئاڕاستەی تاران دەکات و ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئێران، ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو هێرشەی کرایە سەر کۆپتەرێکی جۆری "ئەباتچی" ئەمریکی
ترەمپ لە لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە مەبەستی لەوەی "ئێران باجەکەی دەدات" ئەوەیە کە بە هێزێکی گەورەوە هێرشیان دەکەنە سەر و ئەمڕۆش دووبارە بە توندی لێیان دەدەنەوە
هاوكات ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبوو ئێران ڕێککەوتنەکە ئیمزا بکات و کات بەفیڕۆ نەدات، چونکە واشنتن بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە تاران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی
سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی توندی لە ڕێککەوتنی ساڵی 2015 گرت و وتی: "ئەو ڕێککەوتنی پێشوو، ڕێگەی بە ئێران دەدا ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا کاری لەسەر دەکەین، ڕێگریی تەواو لەوە دەکات و ئێمە ڕێککەوتنێکی وەک ئەوەی ئۆباما ئیمزای کرد، ناخوازین"
ترەمپ ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان زۆر نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و بەمۆڕاڵ، بەڵام سەرکردەکانی ئێران بەردەوامن لە کاتکوژتن و سستکردنی پرۆسەکە، لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە ئەو دەیەوێت ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهان بەدی بێت.
53 جار خوێندراوەتەوە