پەیامەکانی نەوشیروان مستەفا

دنیا بینینی کاک نەوشیروان ، تەنها بۆ کۆمەڵێک یان گەلێک یان نەتەوەیەک نەبو بەڵکو دنیا بینینی ئەو بۆ تاک تاکی مرۆڤایەتی بو.

 

 

ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ناوجەیەکی وەیشوم و پڕ لە کێشە و دواکەوتویی و خۆخۆری ( دینی و مەزهەبی و ئایدۆلۆژی و وەهمسازی و دوژمنسازی ) بەشێکی گەورەی دنیای پێک دەهێنا.

 

هەر کەسێک بە وردی لە تێکۆشان و نوسین و و پەیامەکانی بکۆڵێتەوە ، زۆر ئاسان دەگاتە یەقین ، ئەو مەبەستی بو مرۆڤەکان با خۆیان خاوەنی خۆیانبن .

 

هەر فەیلەسوفێک لە هەر قۆناغێکدا فەلسەفەیەکی دیاریکراو و ئایدیایەکی دیاریکراوی داڕشتبێت، بە فەلسەفەیەکی دواتر و بەرامبەرێنێکی فەلسەفیانەی لەگەڵداکراوە و گیروگازی قوڵی لێکۆڵینەوەی لێکەوتۆتەوە .

 

بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست ( وەک تەنور جۆشدراو ) ئاسان نیە، قسەکردن لەسەر گۆڕینی مەنضومەی گشتی ( مرۆڤایەتی ، سیاسی ، پێشەنگی و سەرکردەیی ) .

 

ئەو نەخشەڕێگای بوون بەسەرکردەو کاریزمابوون و جلەو گرتنەدەستی ڕوداوە ( ژیانیەکانی ) نیشانداین، ئەو ئەوانەشی بەدرۆخستەوە ،ئێمە کێشەی یان ئەزمەی سەرکردەمان هەبێت وەک گەلێکی چەوساوە .

 

ئەو بەوەشەوە ناوەستێت ، سەلماندی کە پاسەوانە کۆنەکان لە وەهمی ( نەرجسیەت و خۆ بەفریادڕەسزانین ) وەخەبەر بهێنێتەوە.

 

ئەو ئێستە بەجەستە لێرە نیە ، وەلی ئایدیاکانی ودیدو ڕوئیاو پەیام و پێداگرتنەکانی لەمەڕ هەر مەسەلەیەک بوبێت ، بەر لە دۆست و هەوادارو لایەنگرەکانی فەلسەفەکەی ئەو ، دوژمن و نەیارو پەنجەشکێنەرەکانی دێنێی ڕوداوەکان لە پێش ئێمەوە ، دەگەڕێنەوە سەر کتێبەکان و پەیامەکانی پەرە پەرە هەڵدەدەنەوە و بە دوای چارەسەرە ڕوحی و ستراتیجیەکاندا دەگەڕێن. 

142 جار خوێندراوەتەوە