بەم بەرە جەژنانە


ئەو ساڵانەی کەناڵی کەی ئێن ئێنم بەڕیوە ئەبرد ، هیچ جەژنێک نەبو سێ چوار رۆژێ پێش جەژن کاک نەوشیروان پێم نەڵێت ؛(( ئیدی بەرە جەژنانە و زمانی کەناڵەکەتان تەواو ئارام و ئاسایی بکەنەوە و باسیی هیچ جۆرە حەساسیەت و کێشە و بێشەیەک مەکەن با خەڵکی کوردستان جەژن بە ئاسایی و دور لە ملاملانێ بکەن ))

هیچ جەژنێک نەبوو ئەو ئامۆژگاریە دوبارە نەکاتەوە ، هیچ سیاسی و بەرپرسێکم نەدیوە وەک ئەو بەخەم ئاسودەیی و ئارامیی ژیانی خەڵکەوە بوبێت.

ئەگەر خۆتان بە دڵسۆزی پێشمه‌رگه‌ ئەزانن برۆن خزمەتی ژیانیان بکەن ، موچەکانیان باش بکەن ،بە زۆر دەنگیان پێ مەدەن
ئێستا کە بەرە جەژنانە بە داخەوە گروپێکی نابەرپرس کە بەرپرسیاری هەمو نەهامەتیەکانیی ئەم شار و ناوچەیەن لەبری ئەوەی خەمی ئاسودەیی و ژیانیی پێشمەرگەیان بێت سیاسیانە بۆ پینەکردنی ساختەکاری لە گەرمای ئەم وەرزە و بەم مانگی رەمەزان و بەرە جەژنانە هێناویاننەتە سەر جادە.

ئێوە ئەگەر خۆتان بە دڵسۆز ئەزانن برۆن خزمەتی ژیانیان بکەن ، موچەکانیان باش بکەن ،بە زۆر دەنگیان پێ مەدەن ، ساختەکاری مەکەن ، دەنگی خەڵک مەدزن، بۆ هێشتا نازانن ئەگەر هەڵبژاردنی ئازاد بکرێت ئێوە هیچ دەنگێکی ئەوتۆتان نیە لە ناویاندا؟!
بەردەوام بن لە بێ رێزیکردن بە پێشمەرگە و بە موچەکانیان و بە خواردن و بە جل و بەرگ و راهێنان و هەمو شتێکیان ، ئێمەش بەردەوام دەبین لە داکۆکی لە ژیانیان
ئێوە ئێستا لە هەمو کەس زیاتر پەرۆشی عێراقن ، خۆتان بە پابەند ئەزانن بە دەستورەوە ، تانەتان داوە لە هەمواری یاساکە ، چاوەرێی وەڵامی مەحکەمەی ئیتیحادی بن ، ئێوە تا کەی تێناگەن کە تەزوێرێکتان کردوە بۆمان بکرێ هەمو هەڵبژاردنەکە ئیلغا دەکەینەوە بەڵام دوای تەزویرەکەتان ئێمە پەنامان برد بۆ پەرلەمان و بۆ یاسا ، ئێوەش بە یاسا و مەحکەمە وەڵاممان بدەنەوە نەک بە بەکار هێنانی پێشمەرگە ، مەحکەمەی ئیتیحادی لەسەر هەمواری یاساکە چی گوت ئێمە پابەندین پێوەی ، ئێوە فێر بن کە پێشمەرگە بە دور بگرن لە ململانێی سیاسیی.

ئێمە خەمی ژیان و ئاسودەیی و ئارامی شار و خەڵکمانە ، بۆ ئێمە ئەوە گرنگە کە ئەو پێشمەرگانەی هێناوتاننەتە سەر جادە موچە وەرگرن و بتوانن جەژنێکی ئاسودەیان هەبێت لە ناو ماڵ و مناڵیان.

ئێوە بەردەوام بن لە بێ رێزیکردن بە پێشمەرگە و بە موچەکانیان و بە خواردن و بە جل و بەرگ و راهێنان و هەمو شتێکیان ، ئێمەش بەردەوام دەبین لە داکۆکی لە ژیانیان ، ئێوە بەردەوام بن لەوەی وەک هێزی حزبی بەکاریان بهینن ئێمەش سورین لەسەر ئەوەی وەک هێزی نیشتیمانیی ئایندەیان بگۆرین و باش بکەین .
کاک نەوشیروان پێی ده‌وتم ؛"ئیدی بەرە جەژنانە و زمانی کەناڵەکەتان تەواو ئارام و ئاسایی بکەنەوە و باسیی هیچ جۆرە حەساسیەت و کێشە و بێشەیەک مەکەن..."

ئێمە پێشمەرگەمان خۆشدەویت و ئەوانیش دەزانن لە ۲٠٠۹ەوە کێ راستگۆیانە داکۆکی لە ژیان و ئاسودەیی و کەرامەتیانکردوە و کێش نابەرپرسانە تەنها بۆ مەرامی حزبی و عائیلی بەکاریهێناون.

با ئەوەش ڕون بێت بەو هێنانە سەرجادەیەی پێشمەرگە جگە لە خۆناشرینترکردنی زیاتری خۆتان ، هیچیترتان دەستنەکەوت.

 

وتاره‌كه‌ی نوسه‌ر:

 

6868 جار خوێندراوەتەوە