له‌باره‌ی قسه‌كانی وه‌زیری دارایی

ئەڵێن کابرایەک دو کیلۆ گۆشتی کڕیوەو بردویەتیەوە بۆماڵ و دایناوە، ڕۆشتوەتە دەرەوە کاتێک هاتوەتەوە بۆماڵ گۆشتەکە نەماوە بەماڵەوەی وتوە گۆشتەکە کوا، لەو کاتە پشیلەیەک لەماڵدا بوە پێیان وتوە ئەو پشیلە خواردی، کاتێک کابرا پشیلە دەکێشێت یەک کیلۆو نیوە، ئەڵێت واز لە پشیلەکە بێنن من دوکیلۆم هێناوە پشیلەکە کیلۆو نیوێکە!

وەڵامێک بەڕەقەم بۆ وەزیری دارای و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەم هەناسە توندیەی ئەمڕۆتان دیاربو کە حەق و مافی ئەم میلەتە مەزڵومەتان خواردوە، چەند مانگە ئەم موچەتان وەرگرتوە لەخەڵکتان شاردوەتەوە ئێستا زۆر باش بۆخەڵکی ڕونبوەوە کە پێنج موچەتان وەرگرتوە، کاتێک ئێمە دەمان وت پێنج موچەتان وەرگرتو هەموتان خۆتان کپ دەکرد و نوزەتان لێوە نەدەهات، بەڵام پشتیوان بەخواو پشتگیری هاوڵاتیان بەهۆی ئەم سکاڵاوە ئەوە لەزاری خۆتان بیسترا کە بەڵێ پێنج موچەتان وەرگرتوە لە حکومەتی عێراق.

پێش هەموشتێک تۆ پێچەوانەی یاسای بودجەی 2019 عێراق کارت کردوە، ئەم یاسایە کارایە لەمانگی 1 ی 2019 هەتا 31_12_2019، کەواتە دەبێت ئەو موچەیە لە کات و ساتی خۆیدا بدرێت نەک بیگەڕێننەوە بۆساڵی پێشو 2018.

ئێوە لە کۆنگرەکەدا بەیەک وشەش باسی داهاتی نەوتان نەکرد، بەیەک وشەش پێمانتان نەوت داهاتی ناوخۆ چەندە

ئێستا لێرەوە پێت دەڵێم ئێوە داهاتتان چەن بوە و چەنتان بۆمیلەت سەرفکردوەو چەنتان بۆخۆتان سەرفکردوە.

- موچەی 5 مانگی فەرمانبەران کە لە حکومەتی عێراقەوە هاتوە دەکاته (2,266,000,000,000) ترلیۆن.

- کۆی گشتی داهاتی نەوت کە بەڕێگەی بۆریەوە فرۆشتوتانە دەکاتە(4,014,738,000,000)ترلیۆن.

-کۆی داهاتی ناوخۆ لەماوەی 5مانگدا (750,000,000,000) ملیار، کەواتە کۆی گشتی داهاتی ئەم پێنج مانگەتان دەکاتە(7,030,000,000,000)ترلیۆن، جگە لە داهاتی ئەو نەوتەی کە بەتەنکەر و ئەو نەوتەی کە لە ناوخۆ ئەدرێت بەپاڵاوگەکان.

کەواتە ئەگەر ئێوە ئەم 5 مانگە موچەی تەواویشتان بەبێ پاشەکەوت بەهاوڵاتیان دابێت دەکاتە(4,405,000,000,000)ترلیۆن.

وتەبێژەکەی تەنیشتت پێشتر ڕایگەیاندوە کە سێ موچەیان وەرگرتوە خێرە لە پڕێکدا بوبە پێنج؟

کەواتەکۆی ئەو داهاتەی کە ماوەتەوە (2,629,000,000,000)ترلیۆن، دەکات لەکاتێکدا ئەگەر پێنج مانگ موچەی بێ پاشەکەوتان دابێت بەڵام ئێوە 2 موچەی بێ پاشەکەوتی ساڵی 2019 تان دابەشکردوە.

لەلایەکی تریشەوە ئێوە لە کۆنگرەکەدا بەیەک وشەش باسی داهاتی نەوتان نەکرد، بەیەک وشەش پێمانتان نەوت داهاتی ناوخۆ چەندە، بەیەک وشەش باسی ئەو پارەتان نەکرد کەلەلایەن هاوپەیمانانەوە دێت چەندە؟

وتەبێژەکەی تەنیشتت پێشتر ڕایگەیاندوە کە سێ موچەیان وەرگرتوە خێرە لە پڕێکدا بوبە پێنج؟

باپرسیارێک لەجەنابیشتان بکەین ئێوەنەبون وتتان ملیارێک و دوسەد ملوێن-مان داوە بەقەرزی ڕوزنفت؟

ئەی پێمان ناڵێن ئەگەر ئەمە لەپارەی ئەم میلەتە مەزوڵمە نەبێ هێ کێیە لە کاتێکدا ئەوان لە چاوەڕوانی مافی خۆیاندان.

... ئێمە چەواشەناکرێین بەڵکو ئێمە پشت بەخواو میلەتەکەمان بەردەوامین بۆگەڕانەوەی حەق و مافی دزراوی هاوڵاتیان.

 

 

ئەندامی پەرلەمانی عێراق

1494 جار خوێندراوەتەوە