وازھێنان لە ئامراز، دەست شوشتنە لە ئامانج

بەشداریکردنی گۆڕان لە دەسەڵاتدا، وەکو بەردێکی گەورەیە کە بەسەریدا بکەوێتە خوارەوە، یان گۆڕان بچێتە سەری و ئەم بزوتنەوەیە پێی باڵاتر بکات، گۆڕان دەیتوانی رێگەی ئاسانتر لە بەشداری دەسەڵات بگرێتەبەر، بەڵام وەک ھێزێکی سیاسی خاوەنی کۆمەڵێک بەرنامەی سیاسی و بەڵێنە، جێبەجێکردنی بەرنامەی سیاسی و بەڵێنی ھەر پارتێکی سیاسی بۆ حوکمڕانی، لە رێگەی بەشداربون دەبێت لە دەسەڵاتدا، بۆیە ئامرازی حکومەتی ھەڵبژارد بەئامانجی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی.


گۆڕان ئەو قۆناغەی تێپەڕاندوە کە بڵێ چی دەگوزرێ 
لە حوکمڕانیدا، خراپیەکانی حوکمڕانی لە ساڵانی رابردوودا خستووەتەڕو، بۆ لەمەودوا دەبێت باس لە کارەکانی بکات لە حوکمڕانیدا، لەگەڵ ئەمەشدا دەبێت پەرلەمانتاران و میدیاکەی ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن لەچاودێریدا.


ئەو گرێبەستەی دەنگدەرانی گۆڕان ھەیانە لەگەڵ ئەم بزوتنەوەیەدا بۆ چوار ساڵە و لە داھاتوودا دەبێت گۆڕان گرێبەستەکەی جێبەجێکردبێت لەگەڵ دەنگدەرانیدا، کە کارکردنیەتی بۆ باشکردنی باری دارایی و ئابوری ھەرێم و ئەنجامدانی چاکسازی و  بەدامەزراوەیی کردن و ھێنانەکایەی سیستەمێکی باش بۆ حوکمڕانی ھەرێم.

 

سەبارەت بەڕێککەوتنی گۆڕانیش لەگەڵ پارتی، وادەی دیاری کراو دانراوە، بەڵام دەبێت پشت ئەستور بکرێت بە یاسا، چونکە یاسا سیفەتی راوێژکارانەی نیەو بڕیاو فەرمانە.


ھەموو ئەو رێگایانەی گۆڕان گرتونیەتیەبەر ئامرازن بۆ بەدیھێنانی ئامانج و ئەو بنەمایانەی لەسەری دروستبوە.


بەگشتی بێ ئومێدی و ئومێد ھەڵچنینیش بەدی دەکرێ ھەم سەبارەت بە ڕێککەوتنی گۆڕان ڵەگەڵ پارتی، ھەم سەبارەت بە کابینەی نوێی حکومەت، سەبارەت بە بێ ئومێدیەکان لەبارەی رێککەوتنی گۆڕان لەگەڵ پارتی ئەوەیە، کە رێککەوتنەکانی پێشوو مێژویەکی باشیان نیە لە ھەرێمدا، بەڵام جێی خۆیەتی ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت ئەم رێککەوتنە، رێککەوتنێکە کە وادە بۆ جێبەجێکردنی دانراوە، ھەروەھا  بۆ  بێکھێنانی حکومەتە بۆماوەی چوارساڵ و سەرجەم خاڵ بڕگەکانی روون و ئاشکران، نەک رێککەوتنێکی درێژ خایەن بێت و  ھاوڵاتیان نەزانن ناوەڕۆکەکەی چیە و تەنھا چەند کەسێک بیزانن، خستنەڕوی ئەو رێککەوتنەش بۆ ھاوڵاتیان، رێگەیان لەپێشدا خۆشتر دەکات، کە چاودێربن لەسەر ئەوەی کە کام لایەن جێبەجێی نەکردووە، ھەروەھا سەبارەت بە بێ ئومێدی خەڵکیش بۆ کابینەی داھاتوو ئەوەیە کە کابینەکانی پێشوتر لە ئاست خوستەکانی خەڵک نەبووە، بەڵام دەکرێ ئومێدیش لەسەر ئەو کابینەیە ھەڵبچنرێت، کە کارنامەیەکی باش و فراوانی لەسەر ھەمو ئاستەکام بۆ ئامادەکراوەو بە پەرلەماندا تێپەڕ دەبێت و خوی پەرلەمانیش چاودێر دەبێ لەسەر جێبەجێکردنی، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی ھەرێم وەکو چوار ساڵ پێش ئێستا نیە لە رووی دارایی و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداو نەمانی شەڕی داعش و چەند ھۆکارێکی تر.


ئەوەی دەمێنێتەوە ئەرکی ھێزە سیاسیەکانە، کە دەبێت بەرپرسانە کار بکەن و شەڕیان بۆ جێبەجێ کردنی کارنامەی حکومەت بێت نەک پۆست و خواستە کەسی و حزبیەکان.

133 جار خوێندراوەتەوە