دەربارەی وتارەكەی ترەمپ

"ئەمركیا یەكەمە و بە یەكەمیش دەمێنێتەوە" ئەمە ئەو  وتەیەیە، كە دۆناڵد تەمپ توانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پێدەست پێبكات و دواجاریش لە رێگەیەوە ببێتە سەرۆكی ئەمریكا، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 5-2-2019 بەكاتی واشنتن دۆناڵد جەی ترەمپ، لە سیناد وتاری ساڵانەی خۆی  پێشكەشكرد، كە ئەم وتارە بەیەكێك لە بەهێزترین وتارەكانی  جیهان دادەنرێت لە مێژوو دا، چوونكە هەموو سێكتەرە گرنگەكانی كۆمەڵگای تێدا باسكرابوو. 

ئەمریكا پێش وتارەكەی ترەمپ
لە ماوەی دوو ساڵی سەرۆكایەتیدا ئەمریكا چەند بریارێكی گرنگی دەركرد، كە توانی جیهان بە تەواوەتی بباتە گۆرانكاریەەوە و چەندین كاری گرنگی لەسەر بكرێت لەوانەش بریتیبوون لە: 
یەكەم: دەرچونی ئەمریكا لەرێككەوتنی ژینگە لە پاریس.
دووەم: دەرچوو لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵا ئێران.
سێیەم: بریاری چونە دەرەوە لە سوریا.
چوارەم: بریاری دروستكرنی دیوار لە نێوان ئەوان و مەكسیك دا.
پێنجەم: بریاری گواستنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی بۆ ئورشەلیم و ناساندن ئورشەلیم وەك پایتەختی ئیسرائیل.
شەشەم: بریاری بەكارهێنانی چەك و موشەك لە بەرامبەر ئەسەد.
حەوتەم: كۆبونەوە لەگەڵا كیم جون ئون سەرۆكی كۆریای باكور.
هەشتەم: رێككەوتنی چەك لەگەڵا سعودیە و بەشێك لەوڵاتە عەرەبیەكان.

ئەم كارانە بەشێك بوون لە بەڵێەكانی هەڵبژاردن و توانی هەموو شیان جێبەجێ بكات. هەرچەندە ئەو ئەركانە سیاسیەكانی ئەمریكای تورە كردبوو بووبون بە دوو بەشەوە لە بارەی بریارەكانی ترەمپەوە نانسی پیلۆسی، لە كۆماریەكان دەڵێت؛ ترەمپ شێتە و كارەكانی زۆر خراپن بۆ ئەمریكا. وە سیناتۆری گەورە گراهام دەڵێ؛ هەندێك كاری ترەمپ هەڵەیە. لە بەرامبەرشدا وەزیر پەروەردەو تەندروستی دەڵێت؛ ترەمپ فریاد رەسی راتستەقینەی گەلەكەمان.

ئەوەش بۆ ئەمریكا نەبووە بە نائاڵۆزی و بارگرانی بەسەر ئەمریكادا، بەڵام دوای ئەوەی حكومەتی ئەمریكا و سیناد رێك نەكەوتن لەسەر پرسی موچەی وڵات و چۆنیەتی دابەشكردنی داهات بەسەر سێكتەرەكاندا، ترەمپ  4 جار حكومەتی ئەمریكای داخشت و رایگەیاند، ئەگە كۆماری و دیموكراتەكان نەتوانن بكەونە رێككەوتن بەتەواوەتی حكومەت دادەخات و  رێگا چارەی تر دەگرێتەبەر.

ئەم قسانەی ترەمپ تەواوی ئەمریكای تورە كردبوو، ترەمپیان تۆمەتبار دەكرد، بەكاری هەڵەو پیاوی پۆتین و دەیانگوت ترەمپ ئایندەی وڵاتەكەمان دەخاتە مەرسیەوە و پێدەچێت بەم شێوەیە بڕوات كار لەسەر لەكارخستنی بكەن و ئەمركیا لە دەستی ترەمپ نەجات بدەت، بۆ ئەوی بتوانن كاری گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهاندا بكەن ئەوەش بە شێوەیەك بوو، كە هەموو جیهان چاودێری ئەو پرسیە گرنگەی دەكرد.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەو لێدوانە توندانەی، كە لەناوخی وڵاتدا دەربارەی ترەمپ دەوتران گەیشتبووە رادەیەك، كە  بەشێك لە لایەنەكان دەیان وت ترەمپ ئەووڵاتە بەرەو خراپ دەبات و پێدەچێت ترەمپ كارەساتێكی گەورە لە  هەرێمەكانی ئەمریكا دروسات بكات و ئەمریكا روبەرویی قەیرانی گەورە لەرووی ئابوری و ئاساییشەوە بكاتەوە.

ئەمریكا لە وتارەكەی ترەمپدا
كاتێك ترەمپ لە كۆنگرێس بوو هەموو لایەك چاوەرێیان دەكرد دیموكرات و كۆماریەكان توشی ئاڵۆزی و پێشوازی خراپ ببنەوە لە بەرامبەر ترەمپ دا، بەڵام تەواوی بۆچونەكان پێچەوانە بوون دیموكرات و كۆمارییەكان بەیەك رەنگ و یەك دەنگ پێشوازیان لە ترەمپ كرد و بەیەك دەست چەپڵەیان بۆ ڵدەدا و بەیەك ئاراستە لە بەرامبەری هەستانەوە.

هەرچەندە پێشە ئەوەی وتارەكە پێشكەش بكات بەشێك لە خەمساردی بە روویانەوە دیار بوو، بەڵام كاتێك ترەمپ دەستی كرد بە وتارەكەی وتی، ئەمریكا لەپێشینەیە ئێمە لێرە نە دیموكراتین نە كۆمارین ئێمە لێرە ئەمریكین، ئەمریكی رەسەن و راستەقینە ئەو ئەمریكیانەی هەموو شتێك پشتگوێ دەخەن ئەمریكی بونیان نەبێت. لەگەڵا ئەوەش پێش دەسپێكردنی ستایشی خانمی یەكەمی وڵاتەكەی كرد.

ئەو قسانەی ترەمپ و پێشوازی كردن لە خانمی یەكەم وایكرد هەموو ئەمریكا بە یەكجار دەستخۆشی لێبكەن و ستایشی بكەن، چونكە ترەمپ وەك ئەمریكیەك بیردەكاتەوە و پێی وایە، دەبێت ئەمریكا گوێ لە دەنگی راستەقینەی ترەمپ بگرێت و رووبەڕووی هەر شتێك ببنەوە، كە دەبنە بەربەست لە بەرامبەر قسەكانی ترەمپ دا بۆ ئەوەی بتوانن ئەمریكا وەك خۆی دەربكەوێت.

ئەمریكا دوای وتارەكەی ترەمپ
ئێستا ئەمریكا لە سایەی وتارێكی كاتژمێر و نیوی ترەمپدا لە قۆناخێكی نوێدایە و ئەمریكا بریار لەسەر ئەوە دەدات سەرجەم ئەو یاسایانەی، كە ترەمپ بریاری لەسەر داون وەك یەك جێبەجێ بكرێت و ئەو وڵاتە بخەنە قۆناخێكی نوێوە، ئێستا ترەمپ دەیەوێت ئەمریكا چەن ئەركێكی گرنگ جێبەجێبكات لەوانەش؛
یەكەم: لە سوریا بكشێتەوە، بەڵام گرەنتی سەلامەتی هاوپەیمانەكانی بكرێت.
دووەم: لە عێراق بۆ چاودێری ئێران بە وردی كار بكات و بمێنێتەوە.
سێیەم: ئێران لەژێر فشارێكی گەورەدا بهێڵیتەوە.
چوارەم: لەگەڵا مەكسیك بگاتە بەرئەنجام.

بۆ جێبەجێكردنی ئەم ئەركانەش ترەمپ دەیەوێت پشتیوانی هەردوو پارتی سیاسی كۆماری و دیموكراتەكان بەدەست بهێنێت، چونكە ترەمپ دەیەوێت لەم چوار ساڵەدا رووبەڕووی هەموو ئەو گرژیان بوەستێتەوە، كە ئەمریكا لە سیادەی نیشتیمانیدا لاواز دەكات، هەروەها دەیەوێت رێگر بێت لە بەهێزی ئەو ڵاتە بەوشێوەیەی كە هەیە.

ترەمپ لە كۆتای قۆناخی یەكەمی دەسەڵاتەكەیدا كارگەلی گرنگتر دەكات، كێشەی سوریا تەوواو دەكات، كۆتای بە داعش دەهێنێت، رووبەڕووی ئێران دەبێتەوە روسیا لە سوریا و رۆژهەڵات لاواز تر دەكات، سیتمی ئابوری جیهان دەگۆرێت، رووبەڕووی هەموو دوژمنەكانی ئیسرائیل دەبنەوە لە ناوچەكەدا، هەروەها كارێكی گرنگ لەمەر پرسی نەتەوە و كەمینە جیاوازەكانی ناوچەكە دەكات. 

ئیستا ئەمریكا لە قۆناخێكی هەستیاری گرنگدایە، لە كاتێكدا لێدوانەكانی نانسی پیلۆسی و ترەمپ یەك ئاراستەیان وەرگرتووە ئەمریكا لە چوار چێوەی خزمەتكردن بە گەلەكەی هەنگاو دەنێت و دەیەوێت ئەو وڵاتە بەرەو پێشەوە بەرێت لە كاتێكدا بەشێك لە پێشبینیەكان باسیان لەوە دەكرد، ئەمریكا لەسەردەمی ترەمپدا توشی شكستی گەورە دەبێتەوە.

پەیامەكەی ترەمپ پێیی وتین، ئەمریكا بەرەو یەكەم بوون هەنگاو دەنێت ئابوریەكەی بەهێز دەبێت شۆرشێكی گەورەتر بۆ پرسی ناوخۆ و جیهان و سیاسەت و دروستكردنی سیستمێكی نوێ لە جیهاندا بەرێوە دەبات و كاری باشتر لەسەر ئەوە كات، كە دەیەوێت ئەمریكا بەیەكەمی بهێڵتەوە.

377 جار خوێندراوەتەوە