دەربارەی رەشنوسی موازەنەی ۲٠۱۹

ئەمرۆ سێ شەممە لە دانیشتنی پەرلەماندا ، پرۆژەی یاسای موازنەی ساڵی ۲٠۱۹ ، نە گەرێندرایەوە بۆ حکومەت ، بریارە بۆچونی حکومەتی نوێ وەربگیرێ لەوەی ئایا دەتوانرێ گۆڕانکاری تێدا بکرێت یاخود نا ؟!

 

نوێنەری حکومەت لە ئەنجومەنی نوێنەران داوایکرد کە رەشنوسی یاساکە نەگەرێندرێتەوە بۆ حکومەت لەبەرامبەردا حکومەت ئامادەیە لیژنەیەکی هاوبەش لە پەرلەمان و حکومەت پێکبێت بۆ پێداچونەوە و گۆڕانکاری لە رەشنوسەکەدا.

 

ئەگەر ئەو لیژنەیە توانای زیادکردنی تەخصیصاتی هەبێت واتا بتوانێت ئەو برەی بۆ هەرێم و پارێزگاکان دیاریکراوە زیاد بکات ئەوا دەشێ بێ گەراندنەوەی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت و بچێتە سەر سکەی تشریع و پەسەندکردن ، ئەگەر ئەو توانایەی نەبو ئەوا دەبێ هەوڵی گەراندنەوەی بدەین بۆ حکومەت کە کارێکی ئاسان نیە .

 

بە تێگەیشتنی ئێمە هۆکار زۆرن بۆ ئەوەی عادل عەبدولمەهدی خۆی بکات بە خاوەنی رەشنوسێکی موازنە کە حکومەتی عەبادی سازی کردوە ، گرنگترینیان ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان گلەییان لە پشکی خۆیان هەیە ، عەبدولمەهدی دەیەویت بڵێ کە بە هۆی کەمی کاتەوە نەیتوانیوە پرۆژە یاسای نوێی موازەنە ئامادەبکات بۆیە ئەوەی عەبادی تەبەنی کردوە و خۆی لە کۆمەلێک ئیحراجی قوتار دەکات .

 

پشکی هەرێم لە سەدا ۱۲ دانراوە ، دەبێت نوێنەرانی فراکسێۆنە کوردستانیەکان و نوێنەرانی کورستان لە ئەنجومەنی وەزیران بەتایبەت وەزیری دارایی را و هەڵوێستی رونی خۆیان دەربارەی پشکی هەرێم و پێشمەرگە و شایستەی جوتیاران و پارێزگای هەڵەبجە و یانلێکەوتوانی لافاوەکان و زۆر بواری تر بخەنە رو و داواکاریەکانیان جێگە بکەنەوە .

 

ئێستا کە هەردو قاسەکە ، قاسەکەی بەغداد و هەرێمیش لەبەردەستی کورد خۆیدایە ،دەبێت سیستمی پاشەکەوت و کۆتایی بێت و چارەنوسی پارەی پاشەکەوتکراو دیار بێت و موچە خۆر و خانەنشین و جوتیارانی هەرێم کۆتای بە کێشە و موعاناتەکانیان بێت .

 

هۆشیار عەبدوڵا
بەغداد

430 جار خوێندراوەتەوە