گۆڕان لەبەردەم پیلانى دەسەڵاتدا...


بە ئاوڕدانەوەیەک لە 27 ساڵ تەمەنى حوکم ڕانى ئەم هەرێمە دەبینین کە بێ هیوایی و نائومێدى کۆمەڵگا  خەرمانێکى پڕبەرهەمى ئەم جوت حزبەیە. ئەمانە وەک چۆن زۆر بە ڕێکخراویى کاریان لەسەر دزى و تاڵانى کردووە، وردتر لەوە کاریان لەسەر پەروەردەکردنى کۆمەڵگایەکى نائومێد کردوە، کۆمەڵگایەک کە بڕواى بە چەمکە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان نەمێنێت، بڕواى چاکسازى و گۆڕانکارى ئاشتیانە نەمێنێت، کۆمەڵگایەک هێندە دەستى سوتێندراوە بەنمایش و کارى قێزەونەکانى ئەم جوت حزبە خەریکە وا ئاڕاستە دەکرێن تا چاک و خراپەکان بخاتە یەک تاى تەرازوە.

وەختێک لە نیو ئەم هەموو نائومێدیەدا بزوتنەوەیەک بە ئیرادەیەکى پۆڵاینەوە سەرهەڵدەدات، ئیتر ئەمانە توشى شۆک دەبن، دەبینن بزوتنەوەیەک کەتەنیا سەرمایەى جەماوەری هەیە، هەم کارلەسەر هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگا دەکات، هەمیش بەوپەڕى بوێریەوە ڕوبەڕى هەموو ملهوریەکانیان بۆتەوە. لە پاڵئەمەشدا بزوتنەوەیەک خاوەن ڕوئیاو بەرنامە و پڕۆژەى نوێیە بۆ بنیاتنانەوەى دەوڵەت لەسەر بنەماى یاسا سەروەرى کە تێیدا ئیرادەو کەرامەتى تاک پارێزراوبێت.ئیتر ئەمە بۆ ئەوان هستریا بوو چونکە دەیانزانى کە ئەمە کۆتایی خەون و دەسەڵاتى خێڵەکى و بنەماڵەیی یانە. بۆیە هەرزوو کەوتنە دژایەتى سەرسەخت و بەرگرتن لەم ڕەوتە نوێیە. وەختێکیش دڵنیابون ناتوانن بەربە ئیرادەى بزوتنەوەیەک بگرن کە هەڵقوڵاوى جەماوەرە، ئیتر گومانم نیە هانایان بۆ شارەزاو ڕاوێژکارى نێودەوڵەتى بردووە، بە پشتیوانى وڵاتانى دراوسێ و داگیرکەرى پارچەکانى ترى کوردستان تا بتوانن درێژە بەدەسەڵاتە چەتەگەریەکەیان بدەن. لەم ڕێگەیەوە هەم هاوکارى تەوایان مسۆگەر کردووە لە ساختەکاریەکانى هەڵبژاردن و هەمیش پلان و نەخشەڕێگەیان داڕشتوە بۆ لاوازکردنى ئەم بزوتنەوەیە لە چەند ئاستێکدا:

یه‌كێتی و پارتی كارله‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن لەڕێگەی دروستکردنی چەند لیست و هێزی ساختەوە کە هەڵگری هەمان دروشم و بانگەشەی گۆڕان بن تا بەمەش جۆرێک لە دودڵی و ساردبونەوە لای دەنگدەر دروست بکەن
•    لە ڕێگەی میدیا کانیانەوە کە پارەیەکی کراوەیان خستونەتە بەردەست کار بۆ نائومێد کردنی کۆمەڵگا بکەن و ئامانجیانە لەم ڕێگەیەوە خەڵکی بێ هیوابکەن لە پرۆسە دیموکرسیەکانى وەک  هەڵبژاردن و دەستاودەستکردنى ئاشتیانەى دەسەڵات، لەپەنا ئەمەشدا بەشى زۆری دەنگدەرانی خۆیان بەزۆر لە ژێر چاودێریدا دەنێرنە سەرسندوقەکانی دەنگدان و ئەنجام بە ڕێژەیی لە بەرژەوەندى ئەوانە و ژمارەى کورسیە پەرلەمانیەکانیان زیاد دەکات. ئەمەشیان دروست لە هەڵبژاردنی عراق پێکا لە پاڵ ساختەکاریە زەبەلاحەکەیان کە کوردستان و عڕاقیان توشی شەرمەزاری کرد لەبەردەم کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى.

•    دروستکردنی گومان و لێڵکردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن و ئەوانەی ئامانجیان گۆڕانکاری و بنیات نانی وڵاتێکی دامەزراوەییە، ئەویش لەڕێگەی دروستکردنی چەند لیست و هێزی ساختەوە کە هەڵگری هەمان دروشم و بانگەشەی گۆڕان بن تا بەمەش جۆرێک لە دودڵی و ساردبونەوە لای دەنگدەر دروست بکەن، بەلام لەراستیدا تەواو ئەمە رون بۆتەوە کە ئەمانە شاگردی خۆیانن و بەسانایی ئاراستە دەکرێن.

•    قسەکردن لەسەر گۆڕان و چەواشەکارى و دروستکردنى گومان لە ژێرتایتڵى ڕەخنەدا لەڕێگەى  هەندێ رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندنی بەناو سەربەخۆیان کە بەشێکیان ژێربەژێر سپۆنسەرکراون تا شەو و رۆژ قسە لەسەر گۆران بکەن، بۆ ئەوەى وای لە خەڵک بگەیەنن کە گۆڕان ئەو هێزە نەبو کە هەموان ئومێدیان لەسەر هەڵچنیبوو و ئێستا لە پرەنسیپەکانی لای داوە، لەکاتێکدا گۆران تاکە هێزی سیاسیە لە کوردستان بچوکترین پاشەکشە و لادانی نەبوە لە پرنسیپەکانیداو هەمیشە پێداگرى سەرسەخت بوە بۆ وەدیهێنانى ئامانجە سەرەکیەکانى بۆ ئەمەش باجى زۆری داوە لە سزاى سیاسی و ئیداریدا.

•    کێشەى ناوخۆی، گومان نیە هەر هێزێکى فراوان و جەماوەرى دەشێ لەناوخۆیدا کێشە و ناکۆکى هەبێت بەتایبەت بۆ هێزێک کە ڕێکخەرەکەى لەدەست دابێت، تازە خەریک بێت دەستورە ناوخۆییەکەى بخاتە سەرسکە ئاسایی یە ناکۆکى و تێڕوانینى جیاوازلە ناوخۆیدا هەبێت. بەڵام دواجار هەموان پەیوەست نین بەم بابەتەوە بەڵکو بزوتنەوەکە خۆى خاوەنى دەزگا و ئۆرگانى تایبەتە، بەمەرجێک ئەم ناکۆکیانە ئەگەر هەبن نەبنە هۆکارێک کە بزوتنەوەکە لە ڕێڕەوى بەرگرى کردن لەمافى هاوڵاتى دوربخاتەوە. کەچى ئەم دەسەڵاتە بۆئەوەى سەرنجى هاوڵاتیان لەسەر مافە ڕەواکانىان دووربخاتەوە هاتون سکێڵى ئەم جۆرە بانگەشانەیان هێندە گەورەکردوە بەجۆرێک وەک ئەوەى ئیتر وڵات شامى شەریف بێت و تەنیا لە گردەکە کێشە هەبێت.

دواجار ئەوەى گرنگە هۆشیارى تاکە لە ئاست پیلانەکانى دەسەڵاتى جوت حزب لە پێناو مانەوە و درێژەدان بەدەسەڵاتێکى شەڕانگێز و پاوانخوازکە ئامانجیەتى تاریکستانێک بۆ هاوڵاتیانى دروست بکات کە تێیدا ئازادى خوازان بەدواى تروسکایەک وێڵ بن بۆ ڕاکردن لە نیشتمان.
2522 جار خوێندراوەتەوە