خەمۆکی دووچاری نەخۆشییەکانی دڵت دەکات

02:02 - 21/11/2018
تەندروستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی پزیشكی دانیماریکی ئاشکرایدەکات خەمۆکی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات.

 

توێژینەوەکە لە زانکۆی ئارهۆس ئەنجامدراوەو تێیدا هاتووە خەمۆکی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات، لەنێویاندا گوێچکەلە.

 

فەرمانی گوێچکەلە رێکسخستنەوەی لێدانەکانی دڵە بەوپێیەی ئەگەر لێدانەکانی دڵ خێرا بێت یان ‌‌خاو بێتەوە ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی مێشک یاخود تەنگە نەفەسی و لەهۆش چوون زیاد دەکات .

توێژەرانی بواری پزیشکی رایدەگەیەنن ناڕێک بوونەوەی لێدانەکانی دڵ کە گوێچکەلەیە، پەیوەستە بە تووشبوون بە خەمۆکی.

 

هاوکات توێژینەوەکە لەسەر 785 هەزار و 254 کەس ئەنجامدراوە کە وەرگری دەرمانی چارەسەری خەمۆکی بوون لە ساڵانی 2000 بۆ 2013.

لە میانی توێژینەوەکەدا توێژەران بۆیان دەرکەتوە ئەو کەسانەی چارەسەری خەمۆکیان بۆکراوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ لە نێویاندا گوێچکەلە، کەمتر بۆتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە مورتن فینجر گرون بەرپرسی بەڕێوەبردنی توێژینەوەکە دەڵێت پەیوەندی لەنێوان مێشک و دڵدا هەیە، گەر تووشی خەمۆکی بیت کاریگەری دەکاتە سەر مولولەکانی خوێن لەدڵدا ، لەمەوە دەرکەوت کاریگەریش دەکاتە سەر گوێچکەلە.

 

توێژەران رێنمایی دەدەن لەوەی گەشبین بین و هەمیشە لەهەوڵدا بن بۆ دوورکەتنەوە لەخەمۆکی و گریندان بە خودی خۆت.

1128 جار خوێندراوەتەوە