پیاوێكی تەمەن ٧٨ ساڵی ئەمریكی دان بە كوشتنی ٩٠ كەسدا دەنێت

04:38 - 20/11/2018
جیهان

پیاوێكی تەمەن ٧٨ ساڵی نیشتەجێی ویلایەتی كالیفۆڕنیا لە ئەمریكا بەناوی سامۆئێل مكندۆدێڵ دانینا بە كوشتنی زیاتر لە ٩٠ كەسدا لە ماوەی چوار دەیەی تەمەنییدا.

رۆژنامەی ئیندیپێندێتی بەریتانی بڵاویكردەوە؛ دوای دانپێدانانەكەی سامۆئێل مكندۆدێڵ كە ئێستا زیندانیی هەتاهەتاییە، لێكۆڵەرەوەكان توانیان چوار دۆسییەی كوشتنی چارەسەرنەكراو یەكلایی بكەنەوە.

ئەگەر ئەو بانگەشەیەی سامۆێل راست بێت؛ ئەوا دەبێتە یەكێك لە گەورەترین بكوژەكان لە ئەمریكا، ئێستا لێكۆڵەرەوەكان لێكۆڵینەوە لە دوو رووداوی كوشتن دەكەن، لەوانە كوشتنی دۆرۆسی ریچاردزی ٥٩ ساڵ لە ساڵی ١٩٨٢داو دەیزی میگوایەری ٤٠ ساڵ لە ساڵی ١٩٩٦دا تەرمی هەردوو قوربانییەكە دوا خنكاندیان دۆزراونەتەوە و تاوەكو پێش ئەم دانپێدانانەی سامۆئێل نەزانراوە كێ كوشتوونی.

لەلایەكی دیكەوە، پۆلیسی یەكێك لە شارۆچكەكانی ئەمریكا رایگەیاند، دانپێدانانەكەی سامۆئێل دوو دۆسییەی بۆ چارەسەر كردوون كە لە ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٨٢دا روویانداوە، ئەمە جگە لە كوشتنی دوو برای دیكە لە شاری ئۆدیسا لە ویلایەتی تەكساس لە ساڵی ١٩٩٤دا.

4452 جار خوێندراوەتەوە