ساڵیادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام

03:19 - 20/11/2018
گەلەری

12ی مانگی رەبیعولئەوەل یادی لەدایكبوونی محەمەد پێغەمبەری ئیسلامە دروودی خوای لەسەر بێت و ساڵانەش لە زۆربەی وڵاتانی بەرێوڕەسمی جۆراوجۆر یادی دەكرێتەوە.

ساڵانە لە 12ی رەبیعولئەوەل و لە پێشوازی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد، دروودی خوای لێبێت، لەسەرتاسەری جیهانی ئیسلامی، رێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولود و مەڕاسیمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاهەنگی خۆشی بەڕێوەدەچێت و لەلایەن زۆرینەی دەوڵەتانیشەوە ئەو رۆژە دەكرێتە پشووی فەرمی.

سەرەتای سەرهەڵدانی یادكردنەوە و بەڕێوەچونی مەولودی پێغەمبەر بە فەرمی، وەك نەریتێكی موسڵمانانە و رێزلێنان لە پێغەمبەری خوا، دەگەڕێتەوە بۆ نزیكەی 800 ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی دەسەڵاتی حاكمی شاری هەولێر، سوڵتان مزەفەرەددین.

جەلالدینی سیوتی دەڵێت: بۆ یەكەمجار فەرمانرەوایەكی كورد لە هەولێر بە ناوی شا موزەفەر ئەبو سەعید مەولودی بۆ پێغەمبەر كردوە.

وڵاتانی فەلەستین و جەزائیر و عێراق و یەمەن و ئیمارات و كوێت و تونس و لیبیاو میسر و چەندین وڵاتێكی تر یادی مەولود دەكرێتەوە.

319 جار خوێندراوەتەوە