هەواڵێک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی جەستەیان نمونەیی بێت

05:32 - 19/11/2018
تەندروستی

بەپێی بڵاوکراوەیەکی تەندروستی پێگەی فوود ورلد، دەتوانرێت لەرێگەی خواردنی چەند میوەیەک و سیستمێکی خۆراکی رێک و ئەنجامدانی وەرزش کێشی لەش داببەزێت .

ئەمانەی خوارەوە ئەو میوانەن کە دەبێتە هۆی سوتانی چەوری لەش و دابەزاندنی کێش:-

پرتەقاڵ
پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و کاری هەرسکردن ئاسان و خێرا دەکات ، توێژەرانی بواری پزیشکیش ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کەکێشی لەشیان زۆرە و وەرزش کەم ئەنجامدەدەن بەوەی رۆژانە بڕێکی زۆر لە پرتەقاڵ بخۆن تاوەکو لەشولارێکی رێکیان هەبێت.

شیلگ
شیلگ یەکێکە لەو میوانەی بڕێکی باش لە ڕیشاڵی تێدایە و دەتوانێت کردار و ئەنزیمەکانی نێو ریخۆڵە چالاکتر بکات و رێگر دەبێت لە هەڵئاوسانی سک ، دەشتوانرێت لە نێوان ژەمەکاندا رۆژانە بخورێت.


ترێ
ترێش بەهەمان شێوە ڤیتامین و ریشاڵی تێدایە و وا دەکات هەست بە برسێتی نەکەیت، جیاواز لە میوەکانی دیکە کەمتر شەکری تێدایە، سەرباری ئەمەش بڕێکی زۆر لە ئۆکسیدی بەهێزی تێدایە کە ناسراوە بە بولیفینول بۆ جوانکاری دەموچاو بەکاردێت، بێجگە لەوەی دەتوانرێت بکرێت بە سرکە.

سێو
سێو دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ئۆکسید و ڤیتامین و کانزاکان و دەورێکی سەرەکەی هەیە بۆ کەمکردنەوەی چەوری لە جەستەدا بەتایبەت ناوچەی سک، هەروەها بۆ بەهێزبوونی ماسولکەکان بەسوودە و کرداری هەرسکردن ئاسان دەکات.

مۆز
هەندێک بۆچوونیان وایە کە مۆز دەبێتە هۆی قەڵەوی، بەڵام توێژەرانی بواری پزیشکی رایدەگەینن ، مۆز دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەست بە برسێتی نەکەیت و دەوڵەمەندە بە کانزای مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم کە یاریدەدەرە بۆ هەرسکرن بەشێوەیەکی باش و کەمکردنەوەی ئازاری سک.

کاڵەک
میوەیەکی هاوینەیەو دژی هەوکردنە، کاڵەک بڕێکی زۆر لە ئۆکسیدی تێدایە کە چەوری هەموو ناوچەکانی جەستە شی دەکاتەوەو دەیسوتێنێت و لە ژەهراویبون دەتپارێزێت.

سندی
بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەک دەرکەوتوە، خواردنی سندی پێش ژەمەکانی خواردن دەبێتە هۆی رێگری کردن لە کۆکردنەوەی چەوری لە جەستەدا و رێژەی ئاستی کۆلیستڕۆڵ هاوسەنگ دەکات.

هەرمێ
هەرێمی ریشاڵ و پۆتاسیۆم لە پیکهاتەکەیدا هەیە و خواردنی کرداری هەرس خێرا دەکات و هەڵئاوسانی ورگ ناهێڵیت و کۆنتڕۆڵی رێژەی کۆلیستڕۆڵ دەکات، هەرمێ دەتوانرێت بکرێت بە مرەبا.


هەنار
توێژنەوەیەک ئاشکرای دەکات هەنار بڕێکی زۆر لە ئۆکسیدی تێدایە و کرداری هەرس رێکدەخات، ناهێڵێت بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە برسێتی بکەیت و هەست، دەشتوانرێت بکرێت بە شەربەت و  لەگەڵ ژەمی بەیانیان بخورێت.


شوتی
سەرباری بوونی برێکی زۆر لە شەکر لە شوتیدا، بەڵام سودێکی زۆر لە ئاوەکەی وەر دەگیرێت بۆ ریخۆڵەو رێگری دەکات لە قەبزی و  هەڵئاوسانی سک .

2097 جار خوێندراوەتەوە