پارێزگاری سلێمانی: لە سبەینێوە نرخی بەنزین دادەبەزێت

07:28 - 16/11/2018
کوردستان

هەڤاڵ ئەبوبەكر: لە رۆژی شەممەوە بۆ هەر لیترێك بەنزین 25 دینار كەم دەكرێتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت: لە سبەینێوە نرخی بەنزین بەپێی قۆناغ بەندی دادەبەزێت و تا كۆتایی هەفتەش هەوڵ دەدەن نرخەكەی بگەڕێننەوە دۆخی جاران.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە KNNی ڕاگەیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ پاڵاوگەو بازرگان و وێستگەكانی سووتەمەنی، لە هەوڵدان بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین و لە ڕۆژی شەمەوە بەپێی قۆناغ بەندی نرخەكەی دادەبەزێنن.

وتیشی: لە قۆناغی یەكەمدا بڕی 25 دینار بۆ هەر لیترێك كەم دەكەنەوەو تا كۆتایی هەفتەكەش هەوڵ دەدەن نرخەكەی بگەڕێننەوە دۆخی پێشتر.

هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا بەردەوام دەبێت.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نرخی بەنزین ڕووی لە بەرزبونەوەكرد و بۆ هەر لیترێك بەنزین لە بەنزینخانەكانی سلێمانیدا زیاتر 75 دیناری چووە سەر، لە ئێستا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەكان بە 775 دینارە و موحەسەن بە 825 دینارە.

18943 جار خوێندراوەتەوە