كەیسی لەناوچونی حەوت ملیار دینار لەبانكی ناوەندی عێراق نیگەرانی لێكەوتەوە

12:27 - 15/11/2018
عێراق

پەرلەمانتارێك: پێویستە مالیكی ‌و وەزیری دارایی پێشوتر سزا بدرێن

 
پەرلەمانتارێك داوای لێپرسینەوەو سزادانی نوری مالیكی و وەزیری دارایی كابینەكە دەكات، لەسەر لەناوچونی حەوت ملیار دیناری بانكی ناوەندی.


عەلی بدێری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خراپبونی حەوت ملیار لە بانكی ناوەندی لە ساڵی 2013دا تاوانێكی گەورەیە بەرامبەر گەلی عێراق و ناكرێت بێ دەنگیی لێبكرێت. وتیشی: ئەو ڕووداوە لەماوەی خولی دووەمی سەرۆكایەتی نوری مالیكی بووە لەئەنجومەنی وەزیران، هەربۆیە دەبێت خۆی و وەزیری داراییەكەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بكرێت و سزا بدرێن.

رۆژی دووشەممەی رابردوو عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا رایگەیاند, ساڵی 2013 حەوت ملیار دینار لەیەكێك لەكۆگاكانی بانكی ناوەندی بەهۆی بارانەوەوە لەناوچوە.

15301 جار خوێندراوەتەوە