ئەڵمانیا لە كودەتایەكی مەترسیدار رزگاری دەبێت

04:56 - 11/11/2018
جیهان

سەربازەكان پیلانی تیرۆركردنی ژمارەیەك سەركردەی سیاسیان داناوە

دەزگای لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەڵمانیا هەوڵێكی كودەتا لەناو ریزەكانی سوپای ئەڵمانیا ئاشكرا دەكات، كەپیلانیان بۆ تێرۆركردنی ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی داناوە.

رۆژنامەی فۆكسی ئەڵمانی بڵاوی كردوەتەوە، بەگوێرەی ئەو لێكۆڵینەوەیەی، كە دەزگای فیدراڵی ئەڵمانیا ئەنجامی داوە دەركەوتووە ژمارەیەك سەرباز لە ریزەكانی سوپای ئەڵمانیاو هێزە تایبەتەكان و گروپێكی دیكەی سەربازی پیلانی ئەوەیان داڕشتوە لە رۆژێكی دیاریكراودا، كە تێیدا زۆرێك لە سەركردەو كەسایەتییە سیاسییەكان ئامادە دەبن دەستگیریان بكەن و لەناویان بەرن، لەناو ئەو كەسایەتییە سیاسیانەشدا ناوی دیمتاربارتش سەركردەی پارتی چەپڕەوی ئەڵمانیا هاتووە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو گروپە چەكدارە پێیانوابوە ئەڵمانیا لە لێواری لەناوچوونەو دەبێت و جێگرەوەیەكی هەبێت.

6568 جار خوێندراوەتەوە