جارێكی دیكە عەبدولمەهدی هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوە دەكات

11:32 - 11/11/2018
عێراق

عەبدولمەهدی: پۆست ‌وكورسی بەرپرسیارێتیە و بۆ خزمەتكردنی خەڵكە

عادل عەبدولمەهدی رایدەگەیەنێت ئەگەر هەڵە و بەربەستەكانی بەردەم كارو هەنگاوەكانی كابینە وەزارییەكەی زۆر ببێت. ئەوا دەستلەكاردەكێشێتەوە.


رۆژنامەی شەرق لئەوسەت بڵاویكردوەتەوە, عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەدیداری لەگەڵ ژمارەیەك لەمیدیاكار و ئەكادیمی وتوێتی چەند جارێك باس كردن لەدەستلەكاركێشانەوەی. بۆ هەڕەشەكردن نیە. بەڵكو وەك بەرپرسیارێتیی دەی وروژێنێ‌.

عادل عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەداوە بە پرسی دەستلەكاركێشانەوەی. هەموولایەك دەخاتە بەردەم ئەو راستیەی كەنایەوێت پابەند بێت بە كورسیەوە. بەڵكو كورسی و پۆستەكەی بەرپرسیارێتیە و دەبێت هۆكارێك بێت بۆ خزمەتكردنی خەڵك.

3390 جار خوێندراوەتەوە