لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر 19 كەس بەڤیزای ساختەوە دەستگیر دەكرێن

07:57 - 08/11/2018
کوردستان

لە فڕۆكەخانەی نێدەوڵەتی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر 19 كەس بەڤیزای ساختەوە دەستگیر دەكرێن

 

 لە فڕۆكەخانەی نێدەوڵەتی هەولێر 19 كەس بە ڤیزای ساختەوە دەستگیر دەكرێن كە نۆیان كوردن.

ڕزگار ئەفەندی بەرپرسی نشینگەو پاسپۆرتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاندووە: شەوی ڕابردوو پۆلیسی فڕۆكەخانەكە 9 كەسیان دەستگیركردووە كە ڤیزای ساختەی ئەڵمانیایان لە پاسپۆرتەكانیان داوەو سەرجەمیان كوردبوون.

ئەفەندی ڕاشیگەیاندووە كە شەش هاوڵاتی (غانا)ش لە فڕۆكەخانەی هەولێر دەستگیر كراون كە ڤیزای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمیان ساختە كردووەو ویستوویانە بێنە ناو هەرێمەوە.

هەر شەوی ڕابردوو، دوو هاوڵاتی عێراقی بە پاسپۆرتی ساختەی ئیتاڵییەوە گیراون، دوو هاوڵاتی سوریش بە پاسپۆرتی ساختەی فەڕەنسییەوە دەستگیركراون كە ویستوویانە بێنە هەرێم و لەوێشەوە بەرەو فەڕەنسا بڕۆن.

1881 جار خوێندراوەتەوە