سەرەتای هەفتەی داهاتوو ڤلادیمێر پوتین ‌و دۆناڵد ترەمپ كۆدەبنەوە

06:28 - 08/11/2018
جیهان

كریملن: پوتین ‌و ترەمپ لەكۆشكی ئیلیزێ‌ لە فەرەنسا چاویان بەیەك دەكەوێت  


رۆژی 11ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی روسیا لەكۆشكی ئیلیزێ‌-ی فەرەنسا كۆدەبنەوە. 

یوری یوشاكۆڤ، راوێژكاری كۆشكی كریملن وادەی كۆبونەوەی پوتین و ترەمپی بەرۆژنامەنوسان راگەیاندو وتی, هەردوو سەرۆك لەنیوەڕۆخوانێكی كورتدا لەكۆشكی ئیلیزێ‌ لە پاریس یەك دەبینن.  


بەپێی چەند سەرچاوەیەك چاوەڕوان دەكرێت هەردوو سەرۆك لەپەراوێزی كۆبونەوەی وڵاتانی جی 20 كەبڕیارە كۆتایی ئەم مانگە لەئەرجەنتین بەڕێوەبچێت، كۆببنەوە و تاوتوێی چەند دۆسیەیەكی پەیوەندیدار بە بەرژەوەندیە باڵاكانی هەردوو وڵات بكەن. 

مانگی تەموزی رابردووش ڤلادیمێر پوتین و دۆناڵد ترەمپ لەشاری هێلسنكی پایتەختی فینلەندا كۆبونەوە. 

44 جار خوێندراوەتەوە