برایان هۆك: هەركۆمپانیایەكی دڵنیایی مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات سزا دەدرێت

06:24 - 08/11/2018
جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەداتە بەندەرەكان و كۆمپانیاكانی بواری دڵنیایی

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دەداتە بەندەرەكان و كۆمپانیاكانی دڵنیایی سەبارەت بەمامەڵەكردن لەگەڵ كەشتیەكانی ئێران، بەرپرسێكی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش دەڵێت: هەر لایەنێك مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە ئێرانیەكان بكات سزای دەدەن.

برایان هۆك بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كۆمپانیاكانی بواری دڵنیایی و گواستنەوەش دەگرێتەوە. 

راشیگەیاند: هەرلایەنێك خزمەتگوزاری پێشكەشی ئەو كۆمپانیا ئێرانیانەی بواری گواستنەوە بكات، كە سزاكان دەیانگرێتەوە، ئەوا رووبەڕووی سزای ئەمریكا دەبێتەوە. 

ئەوەش لە كاتێكدایە لە رۆژی دووشەممەی رابردوەوە ئەمریكا قۆناغی دووەمی سزاكانی سەر ئێرانی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.

182 جار خوێندراوەتەوە