دۆناڵد ترەمپ بۆ پەیامنیرێكی كەناڵی سی ئێن ئێن: تۆ بێ‌ رەوشتیت

06:22 - 08/11/2018
جیهان

دۆناڵد ترەمپ لە پەیامنێرێكی كەناڵی سی ئێن ئێن توڕە دەبێت


دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەپەیامنێرێكی كەناڵی سی ئێن ئێن توڕە دەبێت و بەبێ‌ ڕەوشت وەسفی دەكات.

لەكاتی بەرێوەچونی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەكۆشكی سپی دوای ئەوەی جۆن ئۆسۆستا، پەیامنێری كەناڵی سی ئێن ئێن  چەند پرسیارێكی سەبارەت بەچونی كۆچبەرانی مەكسیك بۆ ئەمریكا و لێكۆڵینەوە لەدەستێوەردانی ڕوسیا لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ كرد، دۆنالد ترەمپ هێرشی كردە سەری و بە رۆژنامەنوسەكەی وت، تۆ بێ‌ ڕەوشتیت، ئێوە دوژمنی خەڵكن، شەرمە بۆ كەناڵی سی ئێن ئێن كە تۆ لەوێ‌ كاردەكەیت.


ئەوە یەكەمجارنیە دۆناڵد ترەمپ هێرش دەكاتە سەر كەناڵەكانی راگەیاندن و  رۆژنامەنوسان، پێشتریش لەساڵی2017 میدیاكانی ئەمریكای بە دوژمنی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی وەسف كردو راگەیاند زۆربەی میدیاكانی ئەمریكا هەواڵی ناڕاست بڵاو دەكەنەوە.

95 جار خوێندراوەتەوە