رانیە؛ موچەی ژینگە پارێزان لە 400 هەزار دینارەوە كەمدەكرێتەوە بۆ 250 هەزار دینار

05:41 - 08/11/2018
ئابوری

رانیە؛ ژینگە پارێزان لە كەمكردنەوەی موچەكانیان نیگەرانن

 كۆمپانیایەكی بواری پاككردنەوە لە قەزای رانیە موچەی كرێكارەكانی بەرێژەی 38% كەمدەكاتەوە‌و بڕیارەكەش نیگەرانی كرێكارەكانی لێدەكەوێتەوە
 
كۆمپانیای گارێكس كەئەركی پاككردنەوەی قەزای رانیەی لەئەستۆیە موچەی كرێكارەكانی لە 400  هەزاردینارەوە بۆ 250 هەزاردیناركەمكردوەتەوە، بڕیارەكەش نیگەرانی كرێكارانی ئەو كۆمپانیایەی لێ‌  كەوتوەتەوە وماوەی دوو رۆژە گردبونەوەی نارەزایی ئەنجام دەدەن و داوای دەكەن موچەكانیان كەم نەكرێتەوە.

بەپێی بە دواداچونەكانی KNN، گرێبەستی نێوان وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێم ‌و كۆمپانیای گارێكس گۆڕانكاریی تێداكراوە‌و، بەو هۆیەشەوە كۆمپانیاكە موچەی كارمەندەكانی كەمكردوەتەوە.

403 جار خوێندراوەتەوە