برادۆست؛ فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی سنورەكە دەكەن

05:39 - 08/11/2018
کوردستان

برادۆست؛ بەشێك لە گوندنشینان ماڵەكانیان بەجێهێشتوە و ئاوارە بوون
برادۆست؛ دوای بۆردومانەكان فڕۆكەی چاودێری بەسەر ئاسمانی سنورەكەدا دەسوڕێتەوە

 
فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی سنوری برادۆست دەكەن و بەوهۆیەوە بەشێك لە گوندنشینان ماڵەكانیان بەجێهێشت و ئاوارە بوون.

پەیامنێری KNN لە سۆران رایگەیاند: شەوی رابردوو چەند فڕۆكەیەكی جەنگی توركی بۆردومانی گوندەكانی سنوری برادۆستیان كردوەو گوندی خەلیفان و چەند گوندێكی تر بوەتە ئامانجی چڕی بۆردومانەكان.

وتیشی: بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیاوە, بەشێك لە گوندنشینان ماڵەكانیان بەجێهێشتوەو ئاوارەی گوندو قەزاو ناحیەكانی سنورەكە بوون. 

لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوەوە, هێزی وشكانی توركیا هاتونەتە سنوری برادۆست و بنكەو بارەگای سەربازیان لە سەر خاكی هەرێمی كوردستان دروستكردوە، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیاش بۆ پاراستنی ئەو بنكانە و رووبەڕووبونەوەی پەكەكە بەردەوام بۆردومانەكانی سنورەكە دەكەن.

445 جار خوێندراوەتەوە