كالیفۆرنیا: چەكدارێك هێرشیكردە سەر یانەیەكی شەوانە

03:22 - 08/11/2018
جیهان

میدیاكانی ئەمریكا: چەند كەسێك لەو هێرشەدا برینداربوون

چەكدارێك هێرش دەكاتە سەر یانەیەكی شەوانە لەشارێكی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمەریكا و چەند كەسێك بریندار دەكات.


میدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاند, چەكدارێك لەیانەی بۆردەر لاین-ی  شاری ساوزند ئۆكسی ناوچەی فنتۆرای باشوری ویلایەتی كالیفۆرنیا. تەقەی كردووە بەناو ئامادەبوانی یانەكەدا و بەهۆیەوە ژمارەیەك برینداری لێكەوتوەتەوە.


بەپێی ئەو سەرچاوانە چەكدارە هێرشبەرەكە سەرەتا بەبۆمبێكی دووكەڵ هێرشی كردوەتە سەر یانەكەو دواتر زیاتر لە 30 فیشەكی بەناو خەڵكەكەدا كردووە، هەر دوای رووداوەكە هێزە ئەمنیەكان و تیمە فریاگوزاریەكان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە.

299 جار خوێندراوەتەوە