نوێنەری حزبی دیموكرات لە سلێمانی: گەمارۆ ئابورییەكان كاریگەری كردوەتە سەر رۆژهەڵاتی كوردستان

03:02 - 08/11/2018
کوردستان

فوئاد خاكی: لە ئێستادا ئێران چەند جار نرخی دەرمان و مادە خۆراكیەكانی لەسەر خەڵك زیاد كردوە
فوئاد خاكی: پشتیوانی سیاسی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكار دەبێت بۆ ئەوەی  ئێران رەفتارەكانی بگۆڕێت


نوێنەری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێـت: گەمارۆ ئابوریەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كاریگەری كردوەتە سەر رۆژهەڵاتی كوردستان و هەرچەندە گەمارۆ ئابوریەكان دەرمانو مادە خۆراكیەكان ناگرێتەوە، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران چەند جار نرخی ئەو پێداویستیانەی لەسەر خەڵك زیاد كردوە.

فوئاد خاكی بە KNN ی وت: وەك حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر پشتیوانی دەرەكی خەباتیان بونیاد نەناوە بەڵام پشتیوانی سیاسی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش هاوكار دەبێت بۆ ئەوەی كۆماری ئیسلامی رەفتارەكانی خۆی بگۆڕێت و مافی پێكهاتەكانی دیكەی ئێرانیش بدات.

213 جار خوێندراوەتەوە