حەشدی شەعبی سوپای ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بەهاوكاریكردنی داعش

12:45 - 08/11/2018
عێراق

بەرپرسێكی حەشد: ئەمریكا بە هەلیكۆپتەر هاوكاری دەگەیەنێتە داعش

حەشدی شەعبیی سوپای ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بەهاوكارییكردن و پێدانی چەك و كەرەستەی سەربازیی بە پاشماوەی چەكدارەكانی داعش.


عەلی حسەینی وتەبێژی میحوەری باكوری هێزەكانی حەشدی شەعبیی رایگەیاند, هەلیكۆپتەرە سەربازیەكانی سوپای ئەمریكا چەك و پێداویستیی سەربازیی دەگەیەننە چەكدارانی داعش لەو ناوچانەی گەمارۆ دراون، یان هەندێك جار چەكدارانی داعش لەرێگەی قاچاغچیەوە كەرەستەو پێداویستیەكانیان دەستدەكەوێت.

ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبیی دەڵێت: ئێستا بەراورد بەڕابردوو, چەكدارانی داعش كەمتر هاوكاری و پشتیوانییان بەدەست دەگات. دەشڵێت لەئێستادا بونی گروپی تیرۆریستیی داعش لەعێراق بەڕێژەی لەسەدا 95 كۆتاییهاتوەو لەزۆربەی ناوچەكان جموجۆڵیان كۆت و بەند كراوە. 

367 جار خوێندراوەتەوە