پەرلەمانتارێكی عێراق: پارێزگای نەینەوا پێویستی بە 2 ترلیۆن و 750 ملیار دینارە

12:35 - 08/11/2018
عێراق

پەرلەمانتارێك: لەپرۆژە یاسای بودجەی 2019دا تەنها 143 ملیاردینار بۆپارێزگای نەینەوا تەرخان كراوە

نوێنەرێكی پارێزگای نەینەوا لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرای دەكات ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاكەیان پێویستی بەنزیكەی 3 ترلیۆن دینارە، بەڵام لەپرۆژە یاسای بودجەدا تەنها 143 ملیار دیناری بۆتەرخانكراوە.


مەنسور مەرعید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارێزگای نەینەوا پێویستی بە دوو ترلیۆن و 750 ملیار دینارە، بەڵام لەپرۆژە یاسای بودجەدا تەنها 143 ملیار دیناری بۆتەرخانكراوە.

راشیگەیاند، كە ئەو بڕە پارەیە تەنانەت بەشی قەرەبوكردنەوەی خێزانە زیانلێكەتوەكانی پارێزگای نەینەواش ناكات.

ئەو نوێنەرەی پارێزگای نەینەوا هەڕەشەی ئەوەشدەكات كە نوێنەرانی پارێزگای نەینەوا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ بە پرۆژەیاسای بودجە نادەن ئەگەر بڕی 2 ترلیۆن و 750 ملیار دینار بۆ پارێزگاكەیان تەرخان نەكرێت.

140 جار خوێندراوەتەوە